جيهان

ھەرێمی کوردستان.. گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیان

ـ یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان دوای بە ئەنجامگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی-یەوە گەیشتنەوە ھەرێم.

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 17.08.2019
ھەرێمی کوردستان.. گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیان

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

ئەمڕۆ دوای کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، گەڕانەوەی کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە عەرەبستانی سعوودیە بەرەو ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و یەکەم کاروان گەیشتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو حاجیانەی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان ٨٣٤ حاجی پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی دەبن.

گەشتی یەکەمی حاجیان بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی شاری سلێمانی، بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش دووەم کاروانی حاجیان بگەنەوە فڕۆکەخانەی ھەولێر.

گەشتەکانی گەڕانەوەی حاجیان بەو شێوەیە لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی-یەوە بەردەوامیان دەبێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم حاجیانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان حەوت ھەزار و ١٣٢ حاجییە بگەڕێنەوە.

لە لای خۆیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، دانا محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ پێشوازیکردن و گەڕانەوەی حاجیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و گوتی:

"ژمارەی ئەو حاجیانەی ئەمڕۆ گەیشتنە فڕۆکەخانەی سلێمانی 376 حاجییەو بڕیارە بە هەشت کاروان تەواوی حاجیانی تر بگەنەوە هەرێم".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın