جيهان

ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە

لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کە لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و برینداربوون.

Ahmed Gouda  | 21.11.2023 - نوێکردنەوە : 21.11.2023
ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە

Gazze

غەززە – AA

ھێرش بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کە لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوام بوو، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

کەناڵی فەرمی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، قوتابخانەیەک لە ناوچەی فالوجا ڕۆژئاوای کەمپی جەبالیا باکووری کەرتی غەززە کە ژمارەیەک ئاوارە تیایدا نیشتەجێ بوون، لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی فەرمی فەڵەستین "WAFA" ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، قوتابخانەیەکیان لە ناوچەی فالوجا کە ژمارەیەک ئاوارەی تیایدا نیشتەجێبوون، بۆردمان کردووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک ئاوارە کوژراون و برینداربوون کە لەنێویاندا، ژمارەیەک منداڵ و ئافرەت ھەن.

ڕاشیگەیاندووە، ھەروەھا لە ئاکامی بۆردومانکردنی نۆ خانوو لە بەیت لاھیا باکووری کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون.

باسی لەوەیش کردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک ھێڵی پەیوەندییەکان لە باکووری کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون و بەھۆیەوە ھێڵەکانی پەیوەندیکردن بە تەواوی لە شاری غەززە و باکووری کەرتی غەززە پچڕاوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın