جيهان

ھێرشی تیرۆریستی لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمبیا

لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی لە پێش قوتابخانەیەکی پۆلیس لە شاری بۆگۆتای پایتەختی وڵاتی کۆلۆمبیا، بەپێی لێکۆڵینەوەکان 11 کەس گیانی لەدەستدا و ٣٠ کەسیش برینداربوون.

Abdullah Shukur   | 18.01.2019
ھێرشی تیرۆریستی لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمبیا

Bolivar
بۆگۆتا - AA

لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی لە پێش قوتابخانەیەکی پۆلیس لە شاری بۆگۆتای پایتەختی وڵاتی کۆلۆمبیا، بەپێی لێکۆڵینەوەکان 11 کەس گیانی لەدەستدا و ٣٠ کەسیش برینداربوون.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی کۆلۆمبیا بڵاوکراونەتەوە، لە پێش قوتابخانەی پۆلیسی ژەنەراڵ سەنتاندەر ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

سەرۆکی وڵاتی کۆلۆمبیا، ئیڤان دوقیو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە تەقینەوەکە ھێرشێکی تیرۆریستی بووە.

دوقیو ئاماژەی بەوەشدا کە رێنمایی داوە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی رووداوەکە و راشیگەیاند کە سەردانی ئەو شوێنە دەکات کە تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە.

لەلایەکی دیکەش وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، گویلێرمۆ بۆتێرۆ لە لێدوانێکیدا لە پرۆگرامێکی رادیۆ رایگەیاند کە بەھۆی ئەو ھێرشەی کە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو ئەنجامدراوە، ھەشت کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın