Sinan Doğan
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوو بوومەلەرزە بههێزهكهی ٢٤ی حوزەیراندا لە ڤێنزوێلا گیانیان لەدەستدا، گهیشته پێنج هەزار و ٣٤٦ کەس.
سەرۆکی ئهنجوومهنی نیشتمانیی ڤێنزوێلا، خۆرخێ ڕۆدریگێز ئاماژەی بەوە کرد ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٦٨ کەسی دیكه زیادی کردووە و، گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٣٤٦ کەس، ژمارەی بریندارانیش بۆ ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس بەرزبووەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی وڵاتهكه، بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوە، حکوومەتی ڤێنزوێلا داوای لە خۆبەخشان کردووە نموونەی DNA پێشکەش بکەن.
لە کاتێکدا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەڕمی لەبارەی ژمارەی بێسهروشوێنهكان بڵاونەکراوەتەوە، لە ماڵپەڕی بێسهروشوێنانی بوومەلەرزەكهی ڤێنزوێلا ٢٩ هەزار و ٥٠٠ کەس وەک بێسهروشوێن تۆمار کراون.