جيهان

گوتاری مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی دارایی و ئیداری ئەرکی ئێمەیە. توانیومانە بە رادەیەکی بەرز گەندەڵی کەمبکەینەوە".

Azad Mohammed Abdullah   | 20.11.2019
گوتاری مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

Dahuk

دھۆک - AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پانێلێکدا لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دید و بۆچوونی خۆی خستەڕوو، ئەو بە ئامادەبووان و رای گشتیی رایگەیاند : "داعش وەک ھزر و ئایدۆلۆژیا ماوەتەوە. چەکداریشیان ھەیە و ھەزاران پشتیوانیان لە عێراق و سووریا و ناوچەکە ھەیە. بۆ تێکشکاندنی داعش ھەڵمەتە سەربازییەکان ئەوەندە نین و دەبێت رێگری لە رێچکە و ھۆکارە بنەڕەتییەکانی سەرھەڵدان و دروستبوونی داعش بکرێت".

لە گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی گوتی:"بە دڵنیاییەوە کێشە مرۆییەکان ئەو کاتە روودەدەن، کە کێشەی دیکە ھەن. یەکێک لە مەزنترین کێشەکانیش، ئاسایش بووە. سەرھەڵدانی تیرۆر، پاکتاوی نەژادیی، جیاوازییە سیاسییەکان، داڕمانی ئابووری، ئەمانە ھەموو وایان کرد ئاوارە و پەنابەر لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە زیاد بن. ئێستا دەبینین خەڵکانێکی زۆر دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، چونکە ھەرێمی کوردستان زۆر ئارامترە. رێز لە خەڵک دەگرێت و ئەوانەش دەپارێزێت کە لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن رادەکەن. لە زۆر پرسیشدا بە ھۆی ئەو شێوازەی ژیان کە دەیگوزەرێنن، رادەکەن. ئێستا ئێمە یەک ملیۆن و نیو ئاوارە و پەنابەرمان لە خۆ گرتووە. لەم نزیکانەش دەبینین پەنابەر لە سووریاوە ھاتوون. پێم وایە نزیکەی ٦٠ ھەزار کەس سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و لە کۆمەڵگەکانی پەنابەران نیشتەجێ کراون. من سەردانی کەمپەکانم کرد. ئازار و مەینەتییەکانی ئەوانم تێبینی کرد. کەواتە بۆ ئەوەی ئەو پرسە بە تەواوی کۆتایی پێ بھێنیت، دەبێت لە بناغەوە پەنجە بخەینە سەر کێشەکان. بۆچی خەڵک ناوچەکە جێ دەھێڵن و رادەکەن؟ باوەڕم وایە بە شێوەیەکی گشتیی، کاتێک سەیر دەکەین، دەبینین تەواوی ھەرێمەکە لە شلۆقی و کێشە دایە. زۆرێک لەو خەڵکەی ناوچەکەیان جێ دەھێڵن، روو لێرە دەکەن. چونکە لە ناوچەی خۆیان ھەست بە ئارامیی و پارێزراوی ناکەن. ھەست ناکەن مۆڵگە و پەناگەیەکیان ھەیە تێیدا بمێننەوە. ئەمە بەرپرسیارێتییەکی مەزنە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەرکێکی قورسە".


سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ئەوەشی گوت: "چەند ساڵێکە ئەو ئەرکەمان خستووەتە ئەستۆی خۆمان. داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، ھاوکاریمان بکەن، بەڵام ھاوکارییەکان لەو ئاستەدا نین، ئەرکی قورسی سەر شانی ئێمە کەم بکەنەوە. زۆربەی ئەرکەکە لە ئەستۆی ھەرێمی کوردستانە. زیاتر لە ملیار و نیوێک دۆلار خەرجیی ساڵانەی ئەو پرسەیە. ھەروەھا چارەسەر ھەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە رێگەیەوە ھاوکاری ئەو خەڵکە بکرێت و بگەڕێنەوە، بەڵام ئەوان ناگەڕێنەوە ئەگەر ئاسایش و ئارامی و شوێنێکی پارێزراو نەبێت. ئەوان ناگەڕێنەوە، ئەگەر خزمەتگوزاری سەرەتایی، قوتابخانە، نەخۆشخانە، کار و مووچەیان نەبێت. بە دڵنیاییەوە زۆرێک لەو خەڵکەی لە کەمپەکان دەژین، دوای تێکشانی داعش، خەڵکی ھەندێک ناوچە ویستیان بگەڕێنەوە، بەڵام کاتێک گەڕانەوە، بینیان ئەو خزمەتگوزاریانەی ھەیانە، نیوەی ئەوەیە لە کەمپەکان ھەیانبووە، بۆیە گەڕانەوە کوردستان".

گوتیشی: "ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، یارمەتیمان بدەن، بۆ ئەوەی بتوانین ھاوکاری ئاوارە و پەنابەران بکەین. ھەروەھا یارمەتیان بدەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ئەگەر دەست نەکرێت بە دووبارە بونیادنانەوەی ناوچەکانیان، ئەوە ئەستەم دەبێت. بێجگە لەوەش، دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان گرنگە. ئەمەش بەرپرسیارێتیی حکوومەتی عێراقە، ھەروەھا ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ھاوکاری بکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشانە. ھیوادارم وەک ئەرکێکی ئاکاریانە، ئەو ھەوڵانەیان ببنین و وەک ئەرکێک کە لە ئەستۆیانە، یارمەتیمان بدەن".


- پرسی داعش و ھەڕەشەکانی


سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لەبارەی ھەڕەشەکانی داعش لەسەر ناوچەکە پێی وانیە داعش تێکشکابێت. گوتیشی: "رەنگە لێکدانەوەی دیکە ھەبێت. ئەمە ھزر و ئایدۆلۆژیایەکی تایبەتە. ئەوان کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی ناوچەکانیان لەدەست داوە، بەڵام داعش وەک ھزر و ئایدۆلۆژیا ماوەتەوە. چەکداریشیان ھەیە و ھەزاران پشتیوانیان لە عێراق و سووریا و ناوچەکە ھەیە. بۆ تێکشکاندنی داعش ھەڵمەتە سەربازییەکان ئەوەندە نین و دەبێت رێگری لە رێچکە و ھۆکارە بنەڕەتییەکانی سەرھەڵدان و دروستبوونی داعش بکرێت. بۆ نموونە، لە عێراق و بۆ سووریاش ھەر راستە. کاتێک ئاسایش بەردەست نابێت، تیرۆر گەشە دەکات. سەرەڕای ئەوەش ھەندێک ھۆکار ھەن، دەبنە ھۆی سەرھەڵدانی تیرۆر. بۆ نموونە، شکستی سیاسی، یان حوکمڕانی، داڕمانی ئابووری، ھەژاری و نەبوونی دادگەری ھۆکارن و پاڵنەرن بۆ دروستبوونی داعش و گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان. بۆ ئەوەی تیرۆر لەناو بەرین، دەبێت ئاماژە بەو کێشانە بکەین. دەبێت تێگەیشتن و رێککەوتنی سیاسی لە نێوان لایەنەکاندا ھەبێت. بۆ ئەوەی متمانە بە خەڵک بگێڕنەوە و باوەڕیان لا دروست بکەن و ھەست بە نوێنەرایەتییەکی راستەقینە لە حکوومەت بکەن و ئابوورییەکی باش ھەبێت و خەڵکیش مووچە و خزمەتگوزارییەکانیان پێ بگات".


مەسرور بارزانی گوتی: "پێویستە ئارامی و ئاسایش ھەبێت، بێ ئاسایش ئەو شتانە بەرقەرار نابن. واتە پرسەکە وەک بازنەیەک وایە و یەکدی تەواو دەکەن. ئەگەر ئاسایشی باشت ھەبێت، کاری وەبەرھێنان دەکرێت، ئەمەش وا دەکات ئابووری باشترت ھەبێت و ئابووری باشیش دەبێتە ھۆی سەقامگیری سیاسی. ئەگەر یەکێک لەو ھۆکارانە نەبێت، ئەو ئەڵقەیە لە بازنەکە دەپچڕێت. کاتێک باس لە تیرۆر دەکرێت، ئەو بنچینانە ھەن و پێمان وایە لە عێراق و سووریا بە روونی ئاماژەیان پێ نەدراوە. پێم وانییە داعش شکستی تەواوەتی ھێنابێت. ئێمە ھەڕەشەی داعش دەبینین و ھێشتا لە سووریا و ناوچەکە و جیھانیش ھەڕەشەی داعش کاریگەرە. ئەوە پێویستی بە ھاوکاریی تەواوی تیرۆر لەناو بەرن و ئاشتی بەرقەرار بکەن".


سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەبارەی سیاسەتی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە گوتی: "شانازی دەکەین، بڵێین ھەرێمی کوردستان، خاکی لێبوردەیی و پێکەوەییە. تەنیا نایڵێین، بەڵکو ئەوەمان سەلماندووە. ئێمە رێز لە مافەکانی مرۆڤ، تەواوی ئاینەکان دەگرین. باوەڕمان بە پێکەوەژیان و گفتوگۆ ھەیە بۆ چارەسەری کێشەکان. ھەمیشە و بەردەوام توندوتیژیمان رەتکردووەتەوە. ھەرگیز نەکەوتووینەتە باری شەڕ و ململانێ دژی ھێزە ھەرێمییەکان. لەو بڕوایەداین، درووستکردنی یەکێتییەکی ناوخۆیی و رێزگرتن لە تەواوی خەڵک بە تەواوی پاشخانی ئاینی و نەتەوەییەوە بووەتە جێی بایەخ و شانازی ئێمە و ھەمووانیش ئەوە دەزانن. خوازیارین وڵاتانی دراوسێ و حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لەوە بگرن، کە ھەرێمی کوردستان پێی ناسراوە"‌.


لەبارەی کارنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی باش و دەوڵەتداری باش کلیلی سەرکەوتنە. خەڵک نوێنەرایەتی دەکرێت و دڵخۆش دەبن. کارلێک ھەیە لە نێوان حکوومەت و خەڵکدا. کاتێک ئەو ئەرکەم وەرگرت، دەبێت حکوومەت خزمەتی خەڵک بکات، نەک بە پێچەوانەوە. ئێمە نەھاتووین ئایدۆلۆژیا بەسەر خەڵکدا بسەپێنین. ئێمە ھاتووین خزمەتیان بکەین. ئەمە پەیام و ئەجێندای کابینەی نوێیە. دەخوازین کاری زیاتر بکەین و چاکسازی بکەین. دەستمان پێکردووە. رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی دارایی و ئیداری ئەرکی ئێمەیە. توانیومانە بە رادەیەکی بەرز گەندەڵی کەمبکەینەوە. ھەندێک گەشەکردنیش دەبینین. باشتر بوونی ئاکار و کاری حکوومەت دەبینین. خەڵکیش گۆڕانی بەسەردا دێت و کاری باش و حکوومەتی باش کلیلی سەرکەوتنە. لە دەستپێکدا پێویستە خەڵک ھەست بکات رێزی لێدەگیرێت و متمانەی ھەبێت بە حکوومەت. دەبێت ھەست بکەن حکوومەت کار دەکات بۆ خزمەتکردنیان".

- ئاڵۆزیی و خۆپێشاندانەکانی بەغدا

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا گوتی: "خۆپیشاندەران مافی ئەوەیان ھەیە نیگەرانیی خۆیان دەربڕن. ئێمە پشتیوانیی لە داوا ئاشتییانە و رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین. ئەوان شیاوی ژیانێکی باشترن. ئەوان شیاوی شێوازێکی باشتری دەوڵەتداری و دەرفەتی یەکسان و دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزارییەکانن، کە پێویستە ھەموو ھاووڵاتییەک ھەیبن. کە ئەمانە نین، خەڵک خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. جیاوازییەکە ئەوەیە، لە نێوان ئەوەی خەڵک دەیەوێت و ئەوەشی ئەجێندا سیاسییەکان و پارتەکان دەیانەوێت، کە دەیکەنە داوای خۆپیشاندەران. پارتە سیاسییەکان داواکاریی سیاسییان دەوێت. ھیچ پارتێکی سیاسی ناتوانێت بە ناوی تەواوی خەڵکەوە قسە بکات. خەڵکی ناڕازی ھەن، باس لە کێشەکانی ئێستا دەکەن، دەبێت ئەوە بڵێین کە ھەموویان کۆکن، شتێک لەو ناوەدا تەواو نییە، ئێستا بۆچوونێکی یەکگرتوو ھەیە، ئەویش ئەوەیە، کە شتێک بە ھەڵەدا براوە. بەڵام ھەموو لەوەدا ناکۆکن کە دەبێت چارەسەرەکە چی بێت؟ ئەوان یەک چارەسەری ئاسانیان نییە. بە بۆچوونی ئەوان، چەند چارەسەرێک ھەیە. لەسەر شتێک کۆکن، بەڵام چارەسەری گشتگیریان نییە. ئایا جێگرەوە چییە بۆ قەیرانەکانی عێراق، یان حکوومەتی ئێستا؟ بۆیە، کاتێک پشتیوانیی خەڵک دەکەین، ھەست دەکەین ھاوخەمیانین و پێمان وایە حکوومەت بەرپرسە لەوەی گوێیان لێ بگرێت، بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانیان لەبەر چاو بگرێت. تەنیا قسەکردن لەسەری ئەوە ناگەیەنێت، خەڵک رازی بن، دەبێت بە ھەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ جێگرەوەکان بکرێت. ئەجێنداکان چین و چۆن تێکەڵ کراون بە داوای خۆپیشاندەران".

گوتیشی: "حکوومەتی ئێستا و سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، بە تاکە بەرپرس و ئیدارەی رووداوەکانی عێراق نازانین. ئێمە ئەو کێشانەمان لە پازدە شازدە ساڵی رابردوودا تێبینی کردووە. پێمان وایە کەڵەکەبوونی ئەو کێشانەیە کە زیادبوون و ئێستا خەڵک باسی دەکەن و حکوومەتی ئێستا بە بەرپرسیار دەزانن. پێم وا نییە ئەمە دادگەرانە بێت، تەنیا کابینەی ئێستا بە بەرپرسیار بزانین. پێویستە حکوومەت دەرفەتێکی ھاوسەنگی پێ بدرێت، بۆ ئەوەی بە ئەندازەی ئەوەی ھەر حکوومەتێک پێویستییەتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، پشتیوانیی بکرێت. ئەو دەرفەتە ئەگەر درا، دەبێت وادەیەکی پێ بدرێت بۆ ھەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی چاکسازی لەو ماوەیەدا. خوازیاریشم رەوشەکە باشتر بێت".

ئەو ئاماژەی بە مێژووی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دا و گوتی: "ئەگەر سەیری مێژووی ھاوچەرخی عێراق لە دوای (٢٠٠٣)ەوە بکەین، بڕوام وایە عێراقییەکان ھەرگیز دەرفەتی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە، بڕیاری خۆیان بە دەستی خۆیان بدەن. کارەکتەرە دەرەکییەکان ئەجێندای خۆیانیان بەسەریاندا سەپاندووە و ناچاریان کردوون پابەندی بن. لە (٢٠٠٥) ویستمان دەستوور بنووسینەوە و بڕوامان وابوو ئەمە ھەموو پێکھاتەکان قایل دەکات. بەداخەوە ھیچ لایەک سەد لە سەد پێی رازی نەبوون، بەڵام خۆی لە خۆیدا دەستوور ئاماژەیەکی باش بوو. کەواتە پاکێجێک لە ئەنجامی دانوستانەوە ھاتە دی و دەستوور نووسرایەوە و پێداچوونەوەی لێ کرا و لەلایەن زۆرینەی عێراق دەنگی پێ درا، بەڵام دواتر چی روویدا؟ لە بری جێبەجێکردنی دەستوور، زۆرێک لە ماددەکانی دەستوور پەراوێز خران و فەرامۆش کران. حکوومەتی عێراق و ئیدارە جیاجیاکانی، جێبەجێکردنی ھەندێک ماددەیان دیاری دەکرد. زۆر بە وردیی ھەندێک ماددەیان ھەڵدەبژارد و لە بری نا ناوەندێتیی، ھەوڵی گێڕانەوەی ناوەندێتیی حکوومەتیان دەدا. ئەوەی ئێمە دەیبینین پاشخانێکی قووڵی ھەیە، کە رێگەی داوە ئەوانی دیکە تێوەبگلێن و دەستتێوەردان بکەن".

ئەوەشی گوت: "کاتێک حکوومەتێکی کارا و گشتگیر و بەھێز بۆ وەڵامدانەوەی خواستی ھاووڵاتیان لە ئارادا نابێت، دەرفەت بۆ کارەکتەرە دەرەکییەکان دەڕەخسێت، تا لە گۆڕەپانەکە یاریی بکەن. عێراق لە رووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە وا ھەڵکەوتووە، کە ستراتیژییە بۆ کارەکتەرە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان. کاتێک عێراق سیاسەتی تایبەت بە خۆی نابێت، خەڵکی دیکە دەیانەوێت سیاسەتی خۆیان و ستراتیژی خۆیان بسەپێنن. ئەمە وای کرد، کێشەی گەورەتر بۆ وڵاتەکە دروست بکات. مەگەر شتێکی ھاوبەش و گشتیی نەدۆزرێتەوە، کە باوەڕ و متمانە بۆ ھەمووان بگەڕێنێتەوە و دڵنیایی بداتە ھەمووان. چونکە دەبێت دڵنیایی ھەبێت بۆ داھاتووی خەڵک. بە پێچەوانەوە، ئەو کێشانە بنبڕ ناکرێت و بە شێوازی جیاواز دەردەکەونەوە. بڕوام وایە پرسیارەکە ئەوەیە، کە تەواوی سیستمی بەڕێوبردن پابەند نییە بە جێبەجێکردنی دەستوور و رێزگرتن لە خواستی پێکھاتەکان لەو وڵاتە"‌.

- سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

لەبارەی سیاسەتی ئەمریکاشەوە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم رایگەیاند "ئەمەریکا سیاسەتی تایبەتی خۆی ھەیە. من ناتوانم لە بری ئەمەریکا قسە بکەم. ئەمەریکا لە رووخاندنی رژێمی سەددام حوسێن رۆڵی ھەبووە. ئێمە رێزی لێ دەگرین و پێزانینمان ھەیە. خەڵکی عێراق لە رژێمێکی خۆسەپێن و دیکتاتۆر ئازاد بوون. من ناوی بە "ئازادی" دەبەم، لە کاتێکدا گوێم لێ بوو، خەڵک بە "داگیرکاری" وەسفی دەکرد. لە دەستپێکدا ئەمەریکا بوونی خۆی لە "ئازادیکار"ەوە بۆ "داگیرکار" گۆڕی و ئەوە ھەڵە بوو. ئەمەریکا دەیتوانی لەو لایەنەوە زۆرتر وەبەرھێنان بکات و خەڵکانێکی زۆر پشتیوانیان بۆ رۆڵی زیاتری ئەمەریکا دەربڕی بوو. ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەش، کە بەرژەوەندیی ھاوبەشیان لەگەڵ عێراق ھەیە. پێویستە ئەوە قبووڵ بکەن، عێراق وڵاتێکی جیاوازە. ناکرێت بە ئاسانی ھەموو شتێک بکرێت، فەرھەنگ و وڵات و دەوڵەتێکی جیاواز ھاوتەریب بن لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەوان. ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە دەبێت یارمەتی عێراق بدەن، نەک ئەجێندای خۆیان بەسەر عێراقدا بسەپێنن. بەرھەڵستکارانی راستەقینە، کە وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا رزگار کرد و دواتر دەستپێکێکی نوێیان دەست پێکرد، بۆچوونیان لەبەرچاو نەگیرا. ئەو بەرھەڵستییەی لە ئارادا بوو، یان جێبەجێکردنی بیرۆکەکان سەرکەوتوو نەبوو. ئێستاش پێموایە، بەر لەوەی ئەمەریکا و ھەر وڵاتێکی دیکە، کە گرنگی بە رۆڵگێڕانی ئەرێنی لە عێراق دەدات، دەبێت ئەو ئازایەتییەیان تێدا بێت، کە پەنجە بخەنە سەر کێشە سەرەکییەکان".

گوتیشی: "ھەندێک کێشەی سەرەکی ھەن، پەیوەستن بە دەستوور و ئەو بناغەیەی عێراقی لەسەر بونیاد نراوەتەوە. ئەو کات شتێک ھەڵە بووە و ئێستاش شتێک ھەڵەیە و راست نییە. ئەو کاتیش پێویستییەکی زۆر بۆ داننان بەو کێشانە دێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ. بۆچی ئەم حکوومەتە لەم وڵاتە بە باشی کاری خۆی ناکات و پێکھاتەکان دڵخۆش نین؟ پێشتر سوننەکان و ئێستا شیعە لە دەسەڵات بوون، ئەی کەی عێراقییەکان لە دەسەڵات دەبن؟ کاتێک خەڵک بە نەتەوە و مەزھەب دەناسێنیت، ئەوەیە راستیی وڵاتەکە. عێراق لە شیعە و سوننە پێک دێت. پێکھاتەی جیاجیا ھەن، ھیچیان ھەست ناکەن عێراقین. ئەوان لە بنەڕەتدا پابەندی پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانن، ئینجا دەوڵەت. سەرەڕای ئەوەش بەرگرییەکی زۆر ھەیە لە بەرامبەر پێکھاتە و نەتەوە و ئاینەکانی دیکە و مەترسیان ھەیە، ھەر کات دەسەڵاتیان ھەبێت، شتێکی خراپیان رووبەڕوو ببێتەوە. ئەمانە کێشەی زۆر جددین و نابێت بە رواڵەت سەیری کێشەکان بکەین. ئێمە کێشەمان دەبێت، دەبێت توێژەران روونی بکەنەوە و ئەوەش قبووڵ بکرێت کە شی بکرێنەوە. ئینجا پێشنیاز بکرێت و چارەسەریان ئاسانتر دەبێت. کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە کەس نایەوێت دانی پێدا بنێت، کە کێشە راستەقینەکە چییە. ئەوان تەنیا باس لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەکەن، نەک ھۆکارەکانی ئەو نەخۆشییەی ھەیە"‌.

سەبارەت بە مانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە مەسرور بارزانی ئەوەشی گوت: "کاتێک باس لە دوورکەوتنەوەی ئەمەریکا دەکرێت، ئەمەریکا رۆڵی ھەبووە لێرە، بەڵام تا چەند نەبوونی رۆڵی ئەمەریکا لە ماوەیەکی دیاریکراو کاریگەری ھەبووە؟ کاتێک ئەمەریکا رۆڵی نەمێنێ چۆن دەبێت؟ ئەمەریکا جێپەنجەی لە سەر کێشەکان ھەیە. کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا بۆشایی درووست دەکات. ئەو بۆشاییە بە خەڵکی عێراق پڕ نەکراوەتەوە، بەڵکو بە دراوسێکانی عێراق پڕ کراوەتەوە. ئایا سیاسەتی ئەمەریکا چییە بۆ ناوچەکە؟ ئێمە لەگەڵ دیپلۆمات و حکوومەت و بەرپرسان قسە دەکەین. ئەوان پێمان دەڵێن: ئەوان ئاشتی و سەقامگیرییان دەوێت. بەڵام ئاشتی و سەقامگیری لە خۆیەوە درووست نابێت. ئەوە پێویستی بە ھاوکارییە. بە تەنیا درووست نابێت. بە تایبەتی لە وڵاتێکی وەک عێراق، ھاوڕێیانی ئەمەریکا لە عێراق، پێیان وایە ھێشتا دەبێت ئەمەریکا زۆر نزیک بێت بۆ ھێنانەدی سەقامگیری لە عێراق. کەواتە دوورکەوتنەوەی ئەمەریکا یارمەتی ئەوان نادات و سەقامگیری لە ناوچەکە ناھێنێتەدی".

مەسرور بارزانی ھەر لە پانێلەکەدا لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ئامادەبووان گوتی: "بە دڵنیاییەوە، ئێمە وەک ھاوپەیمانی ئەمەریکا سەیری خۆمان دەکەین. خوازیارین ئەوانیش بە ھەمان شێوە ئێمە ببینن و سەیرمان بکەن. ئێمە بەشێک بووین لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر. بۆ چەند ساڵێکە ئێمە ھاوبەش و ھاوپەیمانی متمانەپێکراو بووین لە دژی داعش. ئێمە دەمانەوێت کوردستان بخزێتە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتییەکانی رۆژئاوا و بەرژەوەندییەکانیان. پشتیوانی لەو پرسە دەکەم. دووبارە ئەوە لەسەر ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا دەوەستێت، ئایا ئەوان بەو جۆرە سەیری ئێمە دەکەن یاخود نا؟ دەبێت رێز لە پێکھاتە ئاینیەکان و مافەکانی ژن و دیموکراسییەتی ھەرێمەکە بگرن. ئەمە ئەو بەھایانەن کە ھاوبەشیان ھەیە لەگەڵ بەھاکانی رۆژئاوا و ئێمە ھەمانە. ئێمە لەو چوارچێوەیەدا ھاوڕێین لەگەڵ رۆژئاوادا".


مەسرور بارزانی باسی لە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن کرد و گوتی: "پرسی ئێران و ئەمەریکا کێشەی زۆر گەورەترن لە ھەرێمی کوردستان. ئێمە بەردەوام ئامادەین بۆ ئەوەی رۆڵێکی ئەرێنی بگێڕین. وەک چۆن لە رابردوودا ئەنجامماندا. دەبێت لەوە تێبگەین، کاریگەریمان تا چ رادەیەک ھەیە. پێویستە لەوە تێبگەین قەبارە و توانای ھەرێمەکەی خۆمان چەندە؟ ھاوڕێیەکی باش گوتی کاتێک دوو فیل شەڕ دەکەن، ئەوەی دەکەوێتە ژێر پێوە گژوگیایە. ئێمە نامانەوێت گژوگیاکە بین. پشتیوانی لە سەقامگیری دەکەین و نامەوێت کێشەی زیاتر روو لە ھەرێمەکەمان بکات و بڕوامان وایە دەبێت لە رێی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن ، ئەوە لە بەرژەوەندی ئەوانیشە و ئەگەر رۆڵمان ھەبێت لە سەقامگیری ئەوا ئا%D

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın