جيهان

گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقا كرایه‌وه‌

- مزگه‌وتی مه‌سالیك جینان (رێگای به‌هه‌شت) به‌ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار كه‌س، له‌ داكار-ی پایته‌ختی سه‌نیگال به‌ڕووی په‌رستشدا كرایه‌وه‌.

Alaattin Doğru   | 28.09.2019
گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقا كرایه‌وه‌

Dakar

داكار - AA

مزگه‌وتی مه‌سالیك جینان (رێگای به‌هه‌شت) به‌ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار كه‌س، له‌ داكار-ی پایته‌ختی سه‌نیگال به‌ڕووی په‌رستشدا كرایه‌وه‌.

مزگه‌وته‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری سه‌نیگال، ماكی ساڵ و شێخی ته‌ریقه‌ت، مۆونتاخا مباكی-ه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ركۆماری پێشوو، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌نیگاله‌، عه‌بدوڵڵا واد، به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا كرد، و دوای حه‌وت ساڵ له‌ نه‌مانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ماكی ساڵ به‌ نێوه‌ندگیری شێخ مۆونتاخا مباك، ساڵ پێكه‌وه‌ بینران و ته‌وقه‌یان كرد.

مزگه‌وتی مه‌سالیك جینان، له‌سه‌ر رووبه‌ری شه‌ش هێكتار بنیاتنراوه‌ و درووستكردنی حه‌وت ساڵی خایاندووه‌. بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووه‌ و به‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی رۆژئاوای ئه‌فریقا داده‌نرێت.

مزگه‌وته‌كه‌ توانایه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ١٠ هه‌زار كه‌س له‌ ناوه‌وه‌ و ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ حه‌وشه‌كه‌یدا نوێژ بكه‌ن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın