
Dakar
داكار – AA
كریستیانه‌كان له داكار'ی پایته‌ختی سه‌نیگال خوانی به‌ربانگیان پێشكه‌شی ئه‌و موسڵمانانه كرد كه ناچار بوون له رێگا به‌ربانگ بكه‌نه‌وه.
گه‌نجانی كریستیان له میانی رۆژووی پارێزی گه‌وره (جاره‌مه) له قۆناغی پاسكالیا له میانی چالاكییه‌كدا كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵه كریستانییهكانی "لا ماین دو كۆیهر (ده‌ستی دڵ)" و "كۆنسه‌ی نیشتمانیی لایكات" رێك خرابوو، خوانی به‌ربانگیان پێشكه‌شی ئه‌و مسوڵمانانه كرد كه ناچار بوون له رێگا به‌ربانگ بكه‌نه‌وه.
گه‌نجانی كریستیان كه له گه‌ڕه‌كی جێت د'ئاو له داكار كۆبوونه‌وه، له كاتی بانگی شێواندا ئاو، خورما، له‌فه و قاوه‌یان پێشكه‌شی ئه‌و موسڵمانانه كرد كه به ئۆتۆمبێل و به پێ به ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لا ماین دو كۆیهر، ماریه كاردیناڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی رابردوو به‌م چالاكییه هه‌ڵستاون و گوتی: "ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی خوشك و برا موسڵمانه‌كانمان خوانی به‌ربانگ بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی شتگه‌لێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان به‌ش بكرێن، خوانی به‌ربانگمان دابه‌ش كرد. وێڕای جیاوازی باوه‌ڕ، رێز له‌یه‌كتر ده‌گرین".
ئه‌ندامی "لێ سه‌نیگال كۆممی ئۆن ل'ئایمی (خۆشمان ده‌وێی سه‌نیگال)"، سالما دیاڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خۆشحاڵه به‌وه‌ی وه‌ك موسڵمانێك به‌شداری له‌و چالاكییه‌دا كردووه و گوتی: "ئه‌م دابه‌شكردنی خوانی به‌ربانگه ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخمانه. ده‌توانم وه‌ك په‌یڕه‌وكارێكی موسڵمان له ناو خانه‌واده‌یه‌كی كریستیان بڵێم ئه‌مه جوانترین كاره كه تاكوو ئێستا ئه‌نجاممان دابێت. هه‌ستێكی زۆر خۆشه و ئه‌وه‌ی ئێمه و دڵمانی به‌یه‌ك گه‌یاندووه خوایه".
كاتی رۆس كه به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا كردووه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ قۆناغی كه‌ره‌م كه كریستیانه‌كان تیایدا به‌ڕۆژوو ده‌بن، گوتی: "موسڵمان و كریستیانه‌كانی سه‌نیگال زۆر به‌یه‌كه‌وه گونجاون. داواكاری گه‌نجانی سه‌نیگال ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه ئه‌و میراته بپارێزن كه له باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه".
نزیكه‌ی له سه‌دا ٩٦ی دانیشتووانی سه‌نیگال موسڵمانن. موسڵمان و كریستیانانی سه‌نیگال له ئاشتیدا پێكه‌وه ده‌ژین و ته‌نانه‌ت له نێوان یه‌ك خانه‌واده‌دا خوشك و برا یاخود دایك و باوكی ئایین لێكجیاواز ده‌بیندرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن