جيهان

گرێ سپی.. ده‌ستگرتن به‌سه‌ر برێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی

- لە گرێ سپی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، دەستگیرا بەسەر برێکی زۆر تەقەمەنیى یەپەگە|پەکەکەدا کە پێکھاتووە له‌ ٢٨٥ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆردا.

Yıldız Nevin Gündoğmuş   | 08.11.2019
گرێ سپی.. ده‌ستگرتن به‌سه‌ر برێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی

Ankara


ئه‌نقه‌ره‌ - AA

لە گرێ سپی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، دەستگیرا بەسەر برێکی زۆر تەقەمەنیی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە|پەکەکەدا کە پێکھاتووە لە ٢٨٥ تەقەمەنی جۆراوجۆردا و زۆربەیان گوللە ھاوەن.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، سوپای توركیا له‌ گرێ سپی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین كردن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كار ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مین و بۆمبه‌ ده‌ستكردانه‌ی چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه‌|په‌كه‌كه‌ چاندویانه‌ له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیيه‌كان.

له‌ میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ٢٨٥ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆردا كه‌ بریتیبوون له‌ ٣٢ مووشه‌كی كاتیۆشا، ١٨ تۆپی ٨٢ ملم، ٢٢١ تۆپی ١٠٦ ملم و ١٤ تۆپی هاوه‌نی ١٢٠ ملم.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın