Mohammed Sameai
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
ئەندامى ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەمەن، سالم خەنبەشی ڕایگەیاند کەھێزەکانی سەربە حکوومەتی یەمەن ئامادەن بەرپەرچی ھێرشی میلیشیا حووسییەکان بدەنەوە و لەبەرامبەردا حووسییەکان ئاماژەیان بەوەدا: "قۆناغی ئێستا لە ھەموو قۆناغەکانی پێشوو جیاوازترە و گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا ھەیە".
سالم خەنبەشی لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ژمارەیەک زانا و گوتاربێژانی مزگەوتەکان لە شاری مەکەلا باسی لەوە کرد کە حکوومەتی یەمەن ھەموو ھەوڵەکانی لە پێناو کۆتاییھێنان بە کودەتای حووسییەکان، خستووەتەگەڕ.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەمەن جەختی لەوە کردەوە: "گرنگە زیاتر پەرە بە گوتاری ئایینی میانڕەو بدرێت، ئەوەش بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ھزری تائیفی کە لەلایەن میلیشیا تیرۆریستییە حووسییەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە".
ئەندام ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەمەن، سالم خەنبەشی ڕاشیگەیاند: "ھێزەکانی سەربە حکوومەتی یەمەن ئامادەن بەرپەرچی ھێرشی میلیشیا حووسییەکان بدەنەوە".
لە بەرامبەردا جێگری بەرێوەبەری فەرمانگەی ئیرشادی سەربە حووسییەکان، عەبدوڵڵا بن عامر ڕایگەیاند: "قۆناغی ئێستا لە ھەموو قۆناغەکانی پێشوو جیاوازترە و گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا ھەیە".
عەبدوڵڵا بن عامر لە لێدوانێکدا کە لەلایەن ماڵپەڕی "٢٦ی سێپتەمبەر" سەربە حووسییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیارەکەیان لەبارە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سعوودیە، دەبێتەی مایەی گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر یەمەن.