Fekry Abdeen
12 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2026
ھەریەک لە کوێت و قەتەر ڕایانگەیاند کە بەرپەرچی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان داوەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سوپای کوێت لە ھەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، بەرپەرچی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان داوەتەوە.
ھەروەھا سوپای کوێت ڕاشیگەیاندووە کە لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی ھێرشە ئاسمانییەکاندا، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە لەو وڵاتە بیستراوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرگریی قەتەر لە ھەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X ڕایگەیاندووە، ھێزەکانیان بەرپەرچی زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی بالیستیکیان داوەتەوە.