جيهان

کرملین: "وەک ئەنقەرە دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە"

- گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ: "بە نەرێنیی سەیری هەڵوێستی ئەمریکا دەکەین لەهەمبەر کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 لە لایەن تورکیاوە. وەک ئەنقەرەش دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، رێککەوتنێکە بەکۆتا گەیشتووە''.

Emre Gürkan Abay,Rewa Mahmood Hasan   | 22.05.2019
کرملین: "وەک ئەنقەرە دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە"

Moskova

مۆسکۆ-AA

گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند "بە نەرێنیی سەیری هەڵوێستی ئەمریکا دەکەین لەهەمبەر کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 لە لایەن تورکیاوە. وەک ئەنقەرەش دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، رێککەوتنێکە بەکۆتا گەیشتووە''.

دمیتری پێسكۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکا گرت لەهەمبەر کڕینی سیستمی S-400 لە لایەن تورکیاوە.

گوته‌بێژی كرملین رایگەیاند هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا بۆ کڕینی سیستمی S-400 قبوڵ کراو نییە و گوتی:

''رووسیا زۆر بەنەرێنییەوە دەڕوانێتە ئەم هەڵوێستە. وەک ئەنقەرە دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، بە کۆتا گەیشتووە".

پێشتر وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاندبوو، ''لەگەڵ رووسیا تابڵێی پەیوەندییەکی باشمان هەیە، لەو چوارچێوەیەدا کارەکانی وەرگرتنمان بەردەوامی هەیە، ناردنی کارمەندەکانمان بۆ مەشق لەسەر S-400 دەستیپێکردووە لە رووسیا".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın