سياسەت, جيهان

کرملین: "تورکیا دەربارەی سووریا کۆمەڵێک نیگەرانی لەسەر پرسی ئاسایش هەیە"

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە تورکیا وەک مافێکی خۆی دەربارەی پرسی سووریا کۆمەڵێک نیگەرانی ئەمنیی هەیە.

Dmitri Chirciu   | 05.08.2022
کرملین: "تورکیا دەربارەی سووریا کۆمەڵێک نیگەرانی لەسەر پرسی ئاسایش هەیە"

Moskova

مۆسکۆ- AA

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە تورکیا وەک مافێکی خۆی دەربارەی پرسی سووریا کۆمەڵێک نیگەرانی ئەمنیی هەیە.

پێسکۆڤ بەرلە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە شاری سۆچی لێدوانی دا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی "ئایا رووسیا نیگەرانە لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر سووریا؟" پێسکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت و گوتیشی: "تورکیا وەک مافێکی خۆی دەربارەی پرسی ئاسایش کۆمەڵێک نیگەرانی هەیە، ئێمە ئەو نیگەرانییانە لەبەرچاو دەگرین. بەڵام پێویستە رێگە بە ناسەقامگیرکردنی رەوشی سووریا و هەڕەشەکردن لە یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسیی ئەو وڵاتە نەدرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın