جيهان

کرانەوەی ئێران لەبارەی پێدانی مافی هاووڵاتیبوون

پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەکی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد کە تیایدا مافی هاووڵاتیبوون دەدرێت بەو منداڵانەی لە باوکێکی بیانی و دایکێکی ئێرانی لەدایک دەبن.

Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan   | 12.05.2019
کرانەوەی ئێران لەبارەی پێدانی مافی هاووڵاتیبوون

Tahran

تاران - AA

پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەکی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد کە تیایدا مافی هاووڵاتیبوون دەدرێت بەو منداڵانەی لە باوکێکی بیانی و دایکێکی ئێرانی لەدایک دەبن.

پرۆژە یاساکە ماوەیەکی زۆرە مشتومڕی لەسەر دەکرێت و لە دەنگدانێکدا لە بەرامبەر ١٨٨ دەنگی بەڵێ و ٢٠ دەنگی نەخێردا، پەسەندکرا.

لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتاری بازنەی پارێزگای خۆراسان رەزەوی، مەحمود رەحیمی جیهان-ئابادی ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ١٩٣٤دا، مافی هاووڵاتیبوون دەدرایە منداڵان لە رێی باوکیانەوە و گوتی: "بە چی لۆجیکێک لە رێی پەیوەندی خوێن لە نێوان دایک و منداڵەوە مافی هاووڵاتیبوون رەتدەکرێتەوە و ئافرەتان لەم مافە بێبەش دەکرێن؟"

پەرلەمانتاری بازنەی کرماشان، فەرهاد تەجەری کە دژبە پرۆژە یاساکە دەنگی دابوو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو جۆرە پرۆژە یاسایە هەل دەداتە ئەو کەسانەی کە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەکەن.

لە ئێراندا بە هەزاران منداڵ کە لە باوکێکی ئەفغانستانی و دایکێکی ئێرانی لەدایک بوون، تا ئێستا بێ ناسنامە ماونەتەوە و ئەم دۆخەش ماوەیەکی زۆر بۆتە جێی مشتومڕ لەنێو کۆمەڵگادا.

بە مەبەستی بە یاساییکردنی پرۆژەکە، دەبێت ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور رەزامەندی لەسەری نیشان بدات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın