Semih Erdoğdu
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، بورهانەددین دوران ڕایگه‌یاند: "سەرەڕای ئەوەی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێبەرێکی دیموکراتخوازه کە گه‌له‌كه‌مان بە ئیرادەی ئازاد لەسه‌ر سندوقەکانی دەنگدان چەندین جار هه‌ڵیبژاردووه، هەوڵدان بۆ هینانه ئاستی ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان یان دیکتاتۆرەکان، تێگەیشتنێکی چەوتە كه سنووری ڕەخنەی سیاسی تێدەپەڕێنێت و ڕەوایەتی دیموکراسیی و ئیرادەی نیشتمانیی دەکاتە ئامانج".
لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوران كاردانه‌وه‌ی بەرامبەر ئەو ڕەخنانە نیشان دا کە ئاڕاستەی سەرکۆمار ئەردۆغان کراون.
له په‌یامه‌كه‌یدا دوران ڕایگه‌یاند: "سەرەڕای ئەوەی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێبەرێکی دیموکراتخوازه کە گه‌له‌كه‌مان بە ئیرادەی ئازاد لەسه‌ر سندوقەکانی دەنگدان چەندین جار هه‌ڵیبژاردووه، هەوڵدان بۆ هینانه ئاستی ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان یان دیکتاتۆرەکان، تێگەیشتنێکی چەوتە كه سنووری ڕەخنەی سیاسی تێدەپەڕێنێت و ڕەوایەتی دیموکراسیی و ئیرادەی نیشتمانیی دەکاتە ئامانج. بەڕێز سەرکۆمارمان کە بە مانشێتی ڕۆژنامەکان کرایە ئامانج، بە قەدەغەی سیاسی هەوڵ درا ڕێگەی لێ بگیرێت و لە داوای داخستنەوە تا هەوڵی کودەتا دووچاری چەندین هەوڵی دژەدیموکراسی بووەوە، لە تەواوی ئەم پرۆسانە تەنیا بە فەزڵی پشتیوانی بەهێزی گهلهکەمان و ئیرادەی دیموکراسیی ڕزگاری بووە. ئه‌مڕۆ هەوڵدانی هەمان بازنه‌كان بە لێدوانی جیاواز و ڕێگەی هاوشێوە بۆ ئەنجامدانی ئەندازیاری سیاسی، بڕیاردان به ناوی گه‌ل و دیاری کردنی تەمەنی سیاسیی بە ڕوونی نیشانی دەدات تا ئێستاش دەستبەرداری پەرچەکردارە وەسایەتخوازانەکان نەبوون. لای دیموکراتخوازان تاكه سەرچاوەی شه‌رعیه‌ت و ڕەوایەتی گه‌له. لە تورکیادا بڕیاردان لەسەر ئەوەی کێ وڵات بەڕێوە ببات، کێ لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت یان کارەکەی وازلێدههێنێت تەنیا ئیرادەی گه‌له ئازیزهكهمانه کە لەسه‌ر سندوقەکانی دەنگدان دەردەکەوێت بڕیاری لەسەر دەدات نەک بە گوتاری ڕه‌خنه‌گرتن، خواسته سیاسییەکان، ئاڕاستەکردنی دەرەکی یان ناوەندەکانی وەسایەت. هەر هه‌ڵوێستێك چاو لەم ڕاستیە بنەڕەتیە بنوقێنێت، بێڕێزییەکی ئاڕاستەکراوە بەرامبەر ئیرادەی گه‌له‌كه‌مان".