جيهان, وەرزش

ڤالەنسیا نازناوی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا

- له‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانه‌ی ڤالەنسیا 2-1 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنادا تۆماركرد.

Şenhan Bolelli,Hemın Othman Mohammed   | 26.05.2019
ڤالەنسیا نازناوی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا

Madrid

مه‌درید - AA

له‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانه‌ی ڤالەنسیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنادا تۆماركرد.

له‌ خوله‌كی 22ی یاریه‌كه‌دا، كیڤن كامێرۆ یه‌كه‌م گۆڵی بۆ ڤالەنسیا تۆمار كرد له‌ خوله‌كی 33شدا رۆدریگۆ مۆرینۆ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ 2-0 كۆتایی بۆ بەرژەوەندی ڤالەنسیا هات.

له‌ گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا لیۆنێل میسی له‌ خوله‌كی 73دا گۆڵیكی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچی له‌ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ نه‌گۆڕی و یاریه‌كه‌ 2-1 له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڤالەنسیا كۆتایی هات.

دوای 11 ساڵ ڤالەنسیا بۆ جاری هه‌شته‌م نازناوی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın