Sinan Doğan, Ahmet Kartal
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوەزیرانی ئەمساڵ لە ڤێنزوێلا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ پێنج ھەزار و ٢٧٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٦ ھەزار و ٧٤٠ کەس.
سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانیی ڤێنزوێلا، خۆرخی ڕۆدریگێز لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانە خستەڕوو کە ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوەزیرانی ئەمساڵ لەو وڵاتە ڕوویاندا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوەزیرانی ئەمساڵ لە ڤێنزوێلا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەەتەوە بۆ پێنج ھەزار و ٢٧٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٦ ھەزار و ٧٤٠ کەس.
ھاوکات حکوومەتی ڤێنزوێلا لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە کاراکاسی پایتەخت بەڕێوەچوو، یەکەم وەجبەی خانوو ڕادەستی ٢٤٠ خێزان کرد کە بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەوتبوو.