Ahmet Furkan Mercan
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ٢٨ی تەمووز كه بە گوڕی ٧،١ پلە بهپێوهری ڕێختهر ویلایەتی کۆمامۆتۆی ژاپۆنی ههژاند گیانیان لەدەستدا، گهیشته ٢٨ کەس.
سكرتێری گشتیی کابینەی ژاپۆن، کیهارا مینۆرو سەبارەت بە بوومەلەرزەكه، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد.
کیهارا ئاماژهی بهوه كرد ژمارەی گیانلەدەستدان بههۆی بوومەلەرزەکەوه گهیشتووهته ٢٨ کەس و، کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کە لە دوای بوومەلەرزەکەوە بەڕێوە دەچن بەڕاستی وەک پێشبڕکێیەکە لەگەڵ کاتدا.
ههروهها کیهارا باسی له کاریگەری بوومەلەرزەکە لەسەر کۆمپانیا جیهانییەکان كرد کە بنکەی بەرهەمهێنانیان لە ناوچەکەدا هەیە و، ڕایگهیاند: "ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا گەورەکانی نیمچەگەیەنەر، پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان و ئۆتۆمبێل لە ناوچەکەدا هەن و ئێمە لە هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکانداین. لەم کاتەدا قورسە بڕیارێکی بڕواپێکراو لەسەر کاریگەرییەکان بۆ سەر ئابووریی ناوچەکە بدەین".
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی ژاپۆن کیۆدۆ، پارێزگای ویلایەتی کۆمامۆتۆ ڕایگەیاندبوو لە دوای بوومەلەرزەکەوە تا ئێستا ١٠ هەزار کەس لە ناوەندەکانی پهنادان دهمێننهوه، ٢٣ هەزار ماڵ بێ کارەبان و ئاوی ٧٥ هەزار ماڵ بڕاوە.