جيهان, کۆڤید- ١٩

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە چوار وڵاتی عەرەبی

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە چوار وڵاتی گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە.

21.05.2020
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە چوار وڵاتی عەرەبی

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە چوار وڵاتی عەرەبی گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە.

لە عێراق، وەزارەتی تەندروستیی تۆمارکردنی ١١٣ حاڵەتی نوێ و سێ گیانلەدەستدانی راگەیاندووە، هەروەها ٧٢ کەسیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق گەیشتە سێ هەزار و ٧٢٤ کەس لەنێویاندا ١٣٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، هەروەها دوو هەزار و ٤٣٨ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

لە سۆماڵ، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا کە لە رێگەی تویتەرەوە بڵاویکردووەتەوە، تۆمارکردنی ٧١ حاڵەت و دوو گیانلەدەستدان، هەروەها چارەسەرکردنی ١٠ نەخۆشی راگەیاندووە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سۆماڵ گەیشتووەتە هەزار و ٥٧٣ کەس کە ٦١ گیانلەدەستدان هەبووە و ١٨٨ نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

لە مەغریب، بەڕێوەبەری پەتا و نەخۆشییەکان لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی ١١٠ حاڵەت و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، هەروەها چارەسەرکردنی ١٩٧ نەخۆشی راگەیاند.

بەمەش ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە مەغریب گەیشتووەتە حەوت هەزار و ١٣٣ کەس کە لەنێویاندا ١٩٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و چوار هەزار و ٩٨ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

لە عومان، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا کە لە رێگەی تویتەرەوە بڵاویکردووەتەوە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیلەدەستداوە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە شەش هەزار و ٤٤ کەس لەنێویاندا ٢٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان و هەزار و ٦٦١ کەس دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın