جيهان, کۆڤید- ١٩

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

- لە سەرتاسەری جیھان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ،٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

Nuri Aydın   | 14.08.2020
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

Ankara


ئەنقەرە - AA

لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی سەربە ویلایەتی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٧٥١ هه‌زار و ٨١٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٢١ ملیۆن و ٣١ هه‌زار و ٩٤ كه‌س، ١٣ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار و ٢٢١ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە، هاوکات شەش ملیۆن و ٤٤٩ هەزار و ٤٦ تووشبوو لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەرزترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە په‌تاکە له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆمارکراوە كه‌ پێنج ملیۆن و ٤٠٤ هه‌زار و ٨٤٧ حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراوه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın