Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عێراق، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون.
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە، زنجیرەیەک ھێرشی تیرۆریستیان کردووەتە سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عێراق".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەش کراوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و برینداربوون، ھەورەھا زیانێکی زۆری ماددیش بەر بارەگاکان کەوتوون.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "ئێمە ئەم ھێرشانە، بە گرژییەکی زۆر مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکانی لە قەڵەمدەدەین و لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری دۆخەکە دەکەن ھەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکانی ھێرشەکان بەردەوامن".