جيهان

ژماره‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی كۆڵۆمبیا گه‌یشته‌ 21 كه‌س

- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خوێندنگه‌ی پۆلیسی جه‌نه‌ڕاڵ سانتانده‌ری له‌ كۆڵۆمبیا كرده‌ ئامانج گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 21 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

Lokman İlhan,Mohammed Baqi Hussein   | 18.01.2019
ژماره‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی كۆڵۆمبیا گه‌یشته‌ 21 كه‌س

Bolivar

بۆگۆتا - AA

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خوێندنگه‌ی پۆلیسی جه‌نه‌ڕاڵ سانتانده‌ری له‌ كۆڵۆمبیا كرده‌ ئامانج گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 21 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

پۆلیسی كۆڵۆمبیا دواین زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ خوێندنگه‌یه‌كی پۆلیسی له‌باشووری بۆگۆتای پایته‌خت كرده‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌نراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌ په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌دا به‌ په‌لامارده‌ره‌كه‌وه‌ 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌په‌لاماره‌كه‌دا 68 كه‌سیش برینداربوون و له‌و ژماره‌یه‌ 58یان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

پۆلیس داوای له‌ هاووڵاتیانی كۆڵۆمبی كردووه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك زانیارییه‌كی هه‌بێت له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌ هاوكارییان بكات تا ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.

له‌دواین روونكردنه‌وه‌ی سكرتاریه‌تی ته‌ندروستی شاره‌وانیی بۆگۆتا راگه‌یه‌نرابوو، له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 87 كه‌سیش برینداربوون.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın