جيهان, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی تووشبووان بە كۆرۆنا له‌ جیهاندا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

Sümeyye Dilara Çelik,Muhammet Tarhan   | 30.10.2020
ژماره‌ی تووشبووان بە كۆرۆنا له‌ جیهاندا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ جیهاندا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆناله‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری و ١٧٦ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٨٦ هه‌زار و ٣٩٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تا ئێستا ٣٢ ملیۆن و ٩٩٦ هه‌زار و ٣٣٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ١١ ملیۆن و ١٦٥ هه‌زار و ٤٤٥ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٢١٢ هه‌زار و ٧٦٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ لەو وڵاتە تۆمار كراوه‌. هه‌روه‌ها ٢٣٤ هه‌زار و ١٧٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.





ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın