Ali Cura
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی مۆسکۆ لە ڕووسیا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
پارێزگاری ناوچەی مۆسکۆ، ئەندریی ڤۆرۆبیۆڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوە کرد به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەی مۆسکۆ تێکشکاندووە.
ڤۆرۆبیۆڤ باسی له‌وه كرد گەورەترین زیان لە هێرشەکاندا لە دەوروبەری قه‌زای چێخۆڤ ڕوویداوە و، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی پێشەسازی نۆڤۆسێلکی چەند ئاگرێک کەوتوونەتەوە.
هه‌وره‌ها ڤۆرۆبیۆڤ باسی له‌وه كرد هێرشه‌كه کوژراو و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و، ڕایگه‌یاند: "بەپێی ئاماره به‌راییه‌كان پێنج کەس کوژراون و شه‌ش کەسی دیکە برینداربوون".