Zafer Fatih Beyaz
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، بورهانەددین دوران سەبارەت بە بەڵگەنامەی تێگەیشتنی هاوبەش، کە لە ١٥ی تەمووزدا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: "ئەو تێڕوانینەی پێگەی تورکیا وەک وڵاتێکی بەربژێر پشتگوێ دەخات، نەبوونی دیدگای یەکێتیی ئەوروپا لهبارهی داهاتووی هاوبەش نیشان دەدات".
لە ههژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، دوران ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەو هەڵسەنگاندنانە بڵاوکردەوە کە سەبارەت بە تورکیا لە بەڵگەنامەی تێگەیشتنی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپادا هاتوون و لە ١٥ی تەمووزدا بڵاوکرایەوە.
بە ئاماژەکردن بەوەی ئەو هەڵسەنگاندنانە دوورن لە بێلایەنی و پێشبینیی ستراتیجیی، دوران ڕایگهیاند: "ئەو تێڕوانینەی پێگەی تورکیا وەک وڵاتێکی بەربژێر پشتگوێ دەخات، نەبوونی دیدگای یەکێتیی ئەورووپا نیشان دەداتەوە سەبارەت بە داهاتووی هاوبەش. لە کاتێکدا لە لووتکەی ناتۆ له ئەنقەره ئەو ڕۆڵە گرنگهی تورکیا لەسەر ئاسایشی ئەورووپا-ئەتڵەنتیک بە ڕوونی سەلمێندراوە، ئەو دەستەواژانەی کە چاو لەم ڕاستییە دادەخەن، هیچ بەشداریەک لە گفتوگۆی بنیاتنەردا ناکەن. ئەو گوتارە تاکلایەنە و دووبارەبووانەی لەبارەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قوبرسەوە پێشکەش دەکرێن، ڕەنگدانەوەی ڕاستییە مێژووییەکان و یاسای نێودەوڵەتیی نین. چارەسەری هەمیشەیی تەنیا لە ڕێگەی تێڕوانینێکی بێلایەن، ڕاستیی و لەسەر بنەمای دادپەروەرییەوە دەبێت. زۆر گرنگە یەکێتیی ئەورووپا گوتارێکی زیاتر بەرپرسیارانە لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و بەرژەوەندی گشتیی بگرێتەبەر و دوور بێت لە بڕیاری پێشوهخته".