جيهان

چین.. چارەنووسی رۆشنبیران و زانایانی ئویگور نادیارە

چارەنووسی ژمارەیەکی زۆری رۆشنبیر و ئاکادیمیتسی ناوچەی خۆڕێبەری سینجان ئویگور لە چین نادیارە و گومانی ئەوە دەکرێت کە لە کەمپەکان دەستبەسەر کرابن.

reva haci,Abdullah Shukur   | 11.02.2019
چین.. چارەنووسی رۆشنبیران و زانایانی ئویگور نادیارە

Ankara

ئەنقەرە - AA

چارەنووسی ژمارەیەکی زۆری رۆشنبیر و ئاکادیمیتسی ناوچەی خۆڕێبەری سینجان ئویگور لە چین نادیارە و گومانی ئەوە دەکرێت کە لە کەمپەکان دەستبەسەر کرابن.

پێشبینی ئەوە دەکرێت کە ژمارەی ئەو تورکە ئویگورانەی کە بە تۆمەتی "توندڕەوی ئایینی" لەوەتەی ساڵی ٢٠١٦وە لە کەمپەکان دەستگیر کراون یان بە بێ بیانوو دەەستبەرکراون، زیاتر لە ملیۆنێکی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە پەرلەمانی ئەورووپا، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ وەریگرتووە، ژمارەیەکی زۆری رۆشنبیر و وەرزشوان و ئاکادیمیناسانی ئویگور لەلایەن دەسەڵاتدارانی چین لە کەمپەکانی کۆکردنەوە یان لە زیندانەکان دەستبەسەر کراون.

یەکێک لە پیاوە ئایینی و کەسە دیارەکانی کۆمەڵگەی ئویگور، محەمەد ساڵح ھاچیم و ھەردوو ئاکادیمیناس، عەبدولنەھد مەعسوم و ئایھان مەممەت لە کاتی دەستبەسەرکردنیان لە کەمپەکانی کۆکردنەوە، گیانیان لەدەستدابوو.

ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدا ھاتووە، چەند کەسێکی ئەکادیمین لەوانە عەلی ماموت، ھایلاتی نیازی، مەمەتجان عەبدوڵڵا، عەبدولخەلیل زونون و عەبدولکەریم عەبدول کە سەرەڕای بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڵام ئیدارەی چین بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ھەڕەمەکی دەستبەسەری کردوون.

سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی شارستانی و کولتووری ئویگوری کۆن دکتۆر راھیلە داود کاتێک بێسەروشوێن کرا، بووە پرسێکی نێودەوڵەتی. لە راپۆرتێکی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیدا لەژێر ناوی "ئەم کەسانە لە کوێن؟" تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کچی راھیلە داود بەناوی ئاکیدا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧ەوە تائێستا ھەواڵی دایکی نازانێت و نیگەرانە لەوەی کە گومان دەکات خرابێتە یەکێک لە کەمپە کۆکراوەکان.

کۆمەڵێکی دیکە لەو ناوانەی گومان دەکرێت لە کەمپە کۆکراوەکاندا دەستبەسەر کرابن و پەیوەندییان پێوە پچراوە، ئەمانەن، مامۆستای پێشووی زانکۆی سینجان، دکتۆر گوڵپینا تاشمەمەت و مێژوونوس دکتۆر عەبدولقادر جەلالەدین و بەڕێوەبەری پێشووی زانکۆی کاشگار، ئەکبەر عومەر و سەرۆکی پێشووی زانکۆی سنجان دکتۆر تاشپۆلات تەیپ، نوسەر و زانا عالم ئاھات.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın