سياسەت, جيهان

چین وەک وەڵامێک بۆ سەردانەکەی بۆ تایوان سزا بەسەر پێلۆسی دەسەپێنێت

حکوومەتی چین وەک وەڵامێک بۆ سەردانەکەی بۆ تایوان، سزای بەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێڵۆسی سەپاند، ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێلۆسی بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانی حکوومەتی پەکین، سەردانی تایوانی کرد.

Emre Aytekin   | 05.08.2022
چین وەک وەڵامێک بۆ سەردانەکەی بۆ تایوان سزا بەسەر پێلۆسی دەسەپێنێت

Beijing

پەکین- AA

حکوومەتی چین وەک وەڵامێک بۆ سەردانەکەی بۆ تایوان، سزای بەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێڵۆسی سەپاند، ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێلۆسی بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانی حکوومەتی پەکین، سەردانی تایوانی کرد.

لەو بارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوەی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە "وێڕای نیگەرانیی و ناڕەزاییەکانی چین، پێلۆسی سوور بوو لەسەر سەردانکردنی تایوان، ئەم کارەش دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی چین و بەزاندنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی، هەروەها پێشێلکردنی بنەمای یەک چین و زیانگەیاندنە بە ئاشتەوایی گەرووی تایوان".

لە راگەیەنداوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "چین وەک وەڵامێک بۆ چەواشەکارییە نیازخراپەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بڕیاریدا بەگوێرەی یاسا سزا بەسەر پێلۆسی و ئەندامانی خێزانەکەی پسەپێنێت".

جێی ئاماژەیە لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی سزاکان نەخراوەتەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın