سياسەت, جيهان

چاوشئۆغڵو به‌ ته‌له‌فۆن پێشهاتەكانى قودس لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى چەند وڵاتێك تاوتوێدەکات

Mehmet Şah Yılmaz   | 10.05.2021
چاوشئۆغڵو به‌ ته‌له‌فۆن پێشهاتەكانى قودس لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى چەند وڵاتێك تاوتوێدەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی کە لەگەڵ ھاوتاکانی لە ئێران، جەزائیر، پاکستان و رووسیا ئەنجامیدا، ھەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشھاتەکانی فەڵەستین و قودس کرد.

بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە بەدەستھاتوون، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، بە جیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف و وەزیری دەرەوەی جەزائیر، سەبری بوقادوم و وەزیری دەرەوەی پاکستان، شا محەمەد قورەیشی و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجامداوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان لە میانی پەیوەندییەکاندا تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی فەڵەستین و قودس کراوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.