Aynur Şeyma Asan
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی پاکستان، محەمەد ئیسحاق دار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەکەی کرد بۆ پاکستان.
لەو بارهیهوه، له هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عێراقچی بە تەلەفۆن گفتوگۆی کردووە و، پرسه ههرێمیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کردووە، لهوانهش دۆخی قودسی رۆژههڵاتی داگیرکراو.
وەزیری دەرەوەی پاکستان دار، بانگهێشتی عێراقچی کردووە لە نزیکترین کاتدا سەردانی پاکستان بكات.
سەرچاوە پاکستانییەکان به ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگهیاند سەرۆکی پەرلەمانی پاکستان، سەردار عەیاز سادق بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیبافی کردووە بۆ وڵاتەکەی کە سەرۆکایەتی شاندی ئێران دەکات لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا.