سياسەت, جيهان

پەیامی پشتیوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئازەربایجان

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "ئەرمینیا کە پێیوایە سوود لە چارەسەرنەکردن دەبینێ، دووبارە سنووری خۆی بەزاندووە، ئەمجارە وەڵامەکەی لە گۆڕەپان وەردەگرێتەوە. ئێمە لە گۆڕەپان و لەسەر مێزی گفتوگۆش لەگەڵ ئازەربایجانی ئازیز داین".

Gökhan Varan   | 27.09.2020
پەیامی پشتیوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئازەربایجان

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکات و گوتی: "ئەرمینیا کە پێیوایە سوود لە چارەسەرنەکردن دەبینێ، دووبارە سنووری خۆی بەزاندووە، ئەمجارە وەڵامەکەی لە گۆڕەپان وەردەگرێتەوە. ئێمە لە گۆڕەپان و لەسەر مێزی گفتوگۆش لەگەڵ ئازەربایجانی ئازیز داین".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ ئەنجامداوە و خۆیشی گفتوگۆی لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ کردووە.

چاوشئۆغڵو نووسیوویەتی: "ئەرمینیا کە پێیوایە سوود لە چارەسەرنەکردن دەبینێ، دووبارە سنووری خۆی بەزاندووە، ئەمجارە وەڵامەکەی لە گۆڕەپان وەردەگرێتەوە. ئێمە لە گۆڕەپان و لەسەر مێزی گفتوگۆش لەگەڵ ئازەربایجانی ئازیز داین".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەرمینیا تەقەیان لە یەکە مەدەنینشینەکانی ئازەربایجان کرد، سوپای ئازەربایجان دەستی بە ھێرشی پێچەوانە کرد.

لەلایەکی دیکەش وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە فەرماندەیی سوپای ئازەربایجان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان، بڕیاری دا کە لە سەرجەم ھێڵەکانی سنوور ھێرشی پێچەوانە دەست پێ بکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın