Dildar Baykan Atalay, Bekir Aydoğan
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ باسی لهوه كرد ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن ئامادە نییە و، ڕایگهیاند: "بەردەوام دەبن لە باجدان و هەموو شەوێک ئەم باجە زیاتر و زیاتر و زیاتر دەبێت. لە ئێستادا ئەمە ڕوودەدات".
له چوارچێوهی بهڕێوهچوونی ٥٩ههمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی وڵاتانی باشووری خۆرھەڵاتی ئاسیا (ASEAN) لە مانێلا پایتەختی فلیپین، ڕۆبیۆ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامهنووسانی دایەوە.
ڕوبیۆ ئاماژهی بهوه كرد ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ڕێککەوتن دەپاڕێتەوە و، ڕایگەیاند: "کێشەی ئێران ئەوەیە هەر کاتێک ڕێککەوتنێک بکەن، بەرپرسانی ئەوێ یان پێشێلی دەکەن یان دەیانەوێت بیگۆڕن. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان بۆ ڕێککەوتن ئامادە نین. بەردەوام دەبن لە باجدان و هەموو شەوێک ئەم باجە زیاتر و زیاتر و زیاتر دەبێت. لە ئێستادا ئەمە ڕوودەدات".
گوتیشی: "(ئێران) توشی زیانی ملیاران دۆلار دەبێتهوه و ئابوورییهكهی لە دۆخێکی کارەساتباردایە. لەم دۆخهدا ئەم كهسانه هەموو ڕۆژێک پەیوەندیمان پێوە دەکەن و بۆ ڕێککەوتن دەپاڕێنەوە. پەیام ئاڕاستەی ئێمە و وڵاتانی سێهەم دەکەن. وڵاتێک نەماوە پەیامی پێدا نهنێرن".
سهبارهت به ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعوودیە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ ڕایگهیاند: "لە ههموو ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ هەر وڵاتێکدا لە بواری وزەی ئەتۆمی مەدەنیدا ئەنجامیان دەدەین، ڕێکاری ئەمنیی دەبن بۆ گەرەنتی ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک نەگۆڕدرێن بۆ بەرنامەی چەک".