جيهان

"پێویستە جبەخانەی ناوەکی ھیندستان بەھەند وەربگیرێ"

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عیمران خان لە دوای ئەوەی کە ئیدارەی نیودەلھی ئاماژەی بەوەدا کە لەوانەیە سیاستی چەکی ناوەکی بگۆڕن، بانگھێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پێویستە ئاسایشی جبەخانەی ناوەکی ھیندستان بەھەند وەبگیرێ.

Muhammet Nazım Taşçı,Abdullah Shukur   | 18.08.2019
"پێویستە جبەخانەی ناوەکی ھیندستان بەھەند وەربگیرێ"

Ankara
ئیسلامئاباد - AA

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عیمران خان لە دوای ئەوەی کە ئیدارەی نیودەلھی ئاماژەی بەوەدا کە لەوانەیە سیاستی چەکی ناوەکی بگۆڕن، بانگھێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پێویستە ئاسایشی جبەخانەی ناوەکی ھیندستان بەھەند وەبگیرێ.

عیمران خان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند " پێویستە جیھان بە شێوەیەکی جددی ئاسایشی جبەخانەی ناوەکی ھیندستان بەھەند وەربگرێ کە لە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی مۆدی فاشیست، رەگەزپەرست و نەتەوەپەرستی ھیند دایە".

راشیگەیاند کە ئەم پرسە تەنھا کێشەی ناوچەکە نییە بەڵکو کاریگەری لەسەر جیھان ھەیە ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد کە ھەنگاوی پێویست بنێت بۆ ئەوەی ئاسایشی جبەخانەی ناوەکی ھیندستان بخاتە ژێر گەرەنتییەوە.

خان راشیگەیاند کە چوار ملیۆن مووسڵمانی ھیندی رووبەڕووی مەترسی ھەڵوەشاندنەوەی مافی ھاووڵاتیبوون بوونەتەوە.

ئەم بانگھێشتەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان دوای لێدوانێکی وەزیری بەرگری ھیندستان، راجناس سینگ دێت کە لە ناوەندی ناوەکی پۆخران لە ویلایەتی راجستان رایگەیاند پێدەچێت وڵاتەکەی سیاسەتی "خۆبەدوور گرتن لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی وەک لایەنی یەکەم" بگۆڕێت. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın