Irmak Akcan
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
لە ماڵپەڕی فەڕمی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)دا ئهوه بهدیكرا کە ژمارەی ئەو سەربازانەی لەو جهنگهی بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد کوژراون، لە ١٨ کەسەوە بۆ ١٤ کەس دابەزیوە.
بەپێی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، گۆڕانکاری لە داتاکانی وەزارەتەکەدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە جهنگهكهدا کوژراون ڕوویداوە.
سێ بەرپرسی سەربازی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت لەگەڵ گوتهبێژێکی پێنتاگۆن، لێدوانی دژبەیەکیان لەبارەی هۆکاری کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازە کوژراوەکان لە ١٨ بۆ ١٤ کەس خستهڕوو.
بەرپرسە سەربازییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد یەکێک لە هۆکارەکانی پشت ئەم گۆڕانکاریە ئەوەیە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە ئەو چوار سەربازەی لە کۆتایی هەفتەی پێشتردا گیانیان لەدەستداوە لە لیستەکە لابدات، چونکە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست کوژراون.
جێگری گوتهبێژی ڕۆژنامەوانی پێنتاگۆن، جۆیل ڤاڵدز ئەم گۆڕانکارییەی گەڕاندەوە بۆ کێشە کاتییەکانی داتا لە ماڵپەڕەکەدا و ئاماژەی بەوە کرد لە ماوەیەکی کورتدا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لە لێدوانێکدا لە ٢١ی تەمووزدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە جهنگهكهدا کوژراون ١٨ کەسە.