جيهان

پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئێران له‌ سووریا

- له‌ سووریا له‌ نێوانی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ رووسیا له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كه‌ هه‌ردووكیان پشتیوانیی له‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، له‌ پارێزگاكانی دێرازۆر و حه‌له‌ب پێكدادان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

Muhammet Ali Kemal   | 19.04.2019
پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئێران له‌ سووریا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌- AA

له‌ سووریا له‌ نێوانی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ رووسیا له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كه‌ هه‌ردووكیان پشتیوانیی له‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، له‌ پارێزگاكانی دێرازۆر و حه‌له‌ب پێكدادان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ لۆكاڵییه‌كان له‌ حه‌له‌ب و دێرازۆر ده‌ستكه‌وتوون، له‌ شارۆچكه‌ی مه‌یادینی سه‌ربه‌ دێرازۆر پێكدادان له‌نێوان پۆلیسی سه‌ربازیی رووسی و سوپای پاسدارانی ئێران هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی پێكدادانه‌كه‌دا دوو كه‌س له‌ سوپای پاسداران كوژراون و چوار سه‌ربازی رووسیاش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئێران و رووسیاوه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دوێنێ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیرۆریسته‌ بیانییه‌ پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران هه‌ن، دوێنێ پێكدادان له‌نێوان رووسه‌كان و گرووپه‌ پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران، پێكدادان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın