سياسەت, جيهان

پۆمپیۆ: "چین تاوانى دژبە مرۆڤایەتی دژبە خەڵکی ئويگور ئەنجامداوە"

وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆ ئاشكرايكرد گەيشتوونەتە ئەنجامى ئەوەى كە چين "جينۆسايد" و "تاوانى دژ بە مرۆڤى" لە ناوچەى خۆسەرى ئويگور لە سينجان ئەنجامداوە.

Dildar Baykan   | 19.01.2021
پۆمپیۆ: "چین تاوانى دژبە مرۆڤایەتی دژبە خەڵکی ئويگور ئەنجامداوە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆ ئاشكرايكرد گەيشتوونەتە ئەنجامى ئەوەى كە چين "جينۆسايد" و "تاوانى دژ بە مرۆڤى" لە ناوچەى خۆسەرى ئويگور لە سينجان ئەنجامداوە.

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ، پێش ٢٤ كاتژمێر لە تەواوبوونى ماوەى سەرۆكايەتييەكەى، هەنگاوێكى ديكەی لە دژى چين گرتەبەر.

مایک پۆمپيۆ لەو روونكردنەوەى كە بڵاويكردەوە رايگەياند، لە ماوەى چوار ساڵى رابردوودا زۆر بە وردى چاودێرى هەڵسوكەوتى چين-مان كردووە لە دژى خەڵكى ئويگور و گوتى، "لە ئەنجامى لێكۆڵينەوەيەكى ورد بۆ ئەو راستييانەى كە لە بەردەستدايە، گەيشتمە ئەو ئەنجامەى كە لە ئادارى ٢٠١٧ ـەوە بۆ ئێستا، دەسەڵاتى پارتى كۆمۆنيستى چينى تاوانى دژ بە مرۆڤایەتى لە بەرامبەر خەڵكى موسڵمانى ئويگورى ژێر دەسەڵاتى چين و پێكهاتە و كەمايەتييە ئایینییەكانى سينجان ئەنجامداوە".

پۆمپيۆ جەختى لەوە كردەوە كە لێكۆڵينەوەكانى لە ناوچەكە بەردەوامە و گوتى، "بە هەمان شێوە بە وردبوونەوە لەو داتانەى كە لەدەستماندايە، دەسەڵاتى پارتى كۆمۆنيستى چينى تاوانى دژبە مرۆڤایەتى لە بەرامبەر خەڵكى موسڵمانى ئويگورى ژێر دەسەڵاتى چين و پێكهاتە و كەمايەتييە ئایینییەكانى سينجان ئەنجامداوە. لەو بڕوايەدام كە ئەم كۆمەڵكوژييە بەردەوامە و گەواهيدەربووين لەسەر هەوڵە بە سستەمكراوەكانى دەسەڵاتى چين بۆ لەناوبردنى خەڵكى ئويگور".



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın