جيهان

پۆمپیۆ: "پشتیوانی لە سعوودیە دەکەین دژ بە شەڕانگێزییەکەی ئێران"

- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ: "ئامانج لە سەردانەکەمان بۆ ریاز، دووپاتکردنەوەیە لەسەر پابەندبوونی حکوومەتی وڵاتەکەمان بە ئاسایشی سعوودیە".

20.02.2020
پۆمپیۆ: "پشتیوانی لە سعوودیە دەکەین دژ  بە شەڕانگێزییەکەی ئێران"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ریاز، دووپاتکردنەوەیە لەسەر پابەندبوونی حکوومەتی وڵاتەکەی بە ئاسایشی سعوودیە.

دوێنێ چوارشەممە، مایک پۆمپیۆ بەسەردانێک گەیشتە ریاز کە چاوەڕان دەکرێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سعوودیە کۆببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئامانجی سەردانەکەی بۆ ریاز خستووتەڕوو و نووسیوویەتی: "خۆشحاڵم جارێکی دیکە سەردانی سعوودیە دەکەم بۆ ئەوەی پابەندبوونی حکوومەتی ئەمریکا بە ئاسایشی سعوودیە دووپات بکەمەوە".

مایک پۆمپیۆ ئەوەشی گوتووە، "پێوێستە بەردەوام پاڵپشتی لە سعوودیە بکەین بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی هەڵسوکەوتە شەڕانگێزییەکەی ئێران لە ناوچەکەدا".

هاوکات میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرسەکانی ئاسایشی هەرێمیی، ئابووری مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سعوودیە سەردانی رایاز-ی کردووە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın