جيهان

پۆمپیۆ و میری قەتەر چاویان بەیەک کەوت

- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێکەوە کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی ناوچەکە کرد بە تایبەتی ئێران.

Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan   | 11.07.2019
پۆمپیۆ و میری قەتەر چاویان بەیەک کەوت

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێکەوە کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی ناوچەکە کرد بە تایبەتی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە.

مۆرگان ئۆرتاگوس لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، "وەزیر پۆمپیۆ سوپاسی شێخ تەمیم-ی کرد بۆ دۆستایەتی و هاوبەشیی نزیکی قەتەر. وەزیر و میر پێکەوە باسیان لە گرنگی کردەوەکان کرد دژ بەو هەوڵانەی کە ئێران بۆ ناسەقامگیری دەیدات، هاوکات هاریکاری کەنداو و گرژی ناوچەکە باسیان لێوە کرا."

جگە لەوەیش پۆمپیۆ و شێخ تەمیم باسیان لە پرسە هەستیارەکانی سوودان، لیبیا و ئەفغانستان کرد.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın