سياسەت, جيهان

پوتین: "رووسیا کاردانەوەی نیشان دا بۆ رێگەگرتن لە هێرش"

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین: "بلۆکی ناتۆ ئێمەی دووچاری دەستوەردانی سەربازیی چالاک کردەوە لە ناوچە بەسەریەکەوەکان".

Ruslan Rehimov   | 09.05.2022
پوتین: "رووسیا کاردانەوەی نیشان دا بۆ رێگەگرتن لە هێرش"

Moskova

مۆسکۆ – AA

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە ئاماژەدان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا رایگەیاند "رووسیا کاردانەوەی نیشان دا بۆ رێگەگرتن لە هێرش. ئەمە بڕیارێکی ناچاریی، راست و لە کاتی خۆیدا بوو. بڕیاری وڵاتێکی خاوەن سەروەری، بەهێز و سەربەخۆیە".

ڤلادیمیر پوتین لە میانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سەربازیی نۆی ئایار جەژنی سەرکەوتن کە بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵوەگەڕی شکستپێهێنانی ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانیی دووەم لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە لە مەیدانی سوور لە مۆسکۆ رێک خرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە هەمیشە بەرگریکردن لە وڵات پیرۆزە، ئاماژەی بەوە دا کە هاوشێوەی جەنگی جیهانیی دووەم، ئێستایش لە پێناو پاراستنی ئاسایشی رووسیا و گەلی رووسیا لە دۆنباس دەجەنگن.

پوتین تیشکی خستە سەر ئەوەی کە سەرکەوتنی گەلی سۆڤیەت لە نۆی ئایاری ١٩٤٥ بە سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە مێژووی جیهاندا تۆمار کراوە.

سەرۆکی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە پێشتر هەوڵی زۆریان داوە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن و نیگەرانییە ئەمنییەکانی رووسیا لەبەرچاو بگرێن، بەڵام ئەنجامی نەبووە، گوتی: "ئەوان بەردەوام بوون لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ داگیرکردنی خاکی مێژووییمان دۆنباس. بلۆکی ناتۆ ئێمەی دووچاری دەستوەردانی سەربازیی چالاک کردەوە لە ناوچە بەسەریەکەوەکان. رووسیا کاردانەوەی نیشان دا بۆ رێگەگرتن لە هێرش. ئەمە بڕیارێکی ناچاریی، راست و لە کاتی خۆیدا بوو. بڕیاری وڵاتێکی خاوەن سەروەری، بەهێز و سەربەخۆیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın