Ata Ufuk Şeker
27 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2026
یەکێتیی ئەورووپا بڵاوی كردهوه، بەهۆی بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە فەڕەنسا و ئیسپانیا، لە چوارچێوەی میکانیزمی بەرگریی شارستانی یەکێتیی ئەورووپادا پشتیوانی ئاسمانی و زەمینی پێشکەش کراوە.
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئاماژە بەوە کرد بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە فەڕەنسا و ئیسپانیا بووەتەهۆی ڕووودانی یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵکردن لە ئەورووپادا و لە هەردوو وڵاتەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه كه حهوت فڕۆکە و چوار هێلیکۆپتەر لە وڵاتانی چیک، کرواتیا، ئەڵمانیا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سوید و تورکیاوە ڕوانهكراون و لە فەڕەنسا جێگیرکراون. ههروهها شهش فڕۆکە لە وڵاتانی یۆنان، ئیتاڵیا و تورکیاوە بۆ ئیسپانیا ڕەوانە کراون و، ١٣٤ کارمەند و ٤١ ئۆتۆمبێلیش لە پورتوگالەوە ڕوانهكراون.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە خزمەتگوزاری مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەورووپا، نەخشەی خێرای باری فریاگوزاری بۆ پشتیوانی کردنی بەرەنگاربوونەوەی مەیدانی دابین کردووە. جەختیش لەسهر ئهوه کراوەتەوە ئەگەر وڵاتێک لە چوارچێوەی میکانیزمی بەرگریی شارستانی یەکێتیی ئەورووپادا داوای هاوکاری بکات، داواکارییەکە ئاڕاستەی ٣٧ وڵاتی بەشدار لە میکانیزمەکە دەکرێت و، وڵاتان بەپێی تواناکانیان فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، تیمی ئاگرکوژێنەوە، کەرەستە یان پشتیوانی پسپۆڕان پێشکەش دەکەن، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپاش هەماهەنگی بۆ ئەم پاڵپشتییە دەکات و بەشداری لە دابینکردنی داراییەکەیدا دەکات.