جيهان

پرۆسه‌ی دادگاییكردنی هاڵك بانك له‌ دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێردرا

Betül Yürük   | 15.01.2022
پرۆسه‌ی دادگاییكردنی هاڵك بانك له‌ دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێردرا

New York

نیویۆرك – AA

پرۆسه‌ی دادگاییكردنی هاڵك بانك له‌ دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی مافی تانه‌دانی بانكه‌كه‌ له‌ دادگای باڵا، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دووی نیویۆرك بڕیاری دا دۆسیه‌كه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵی له‌ چاوه‌ڕوانیدا بهڵێدرێته‌وه‌.

به‌م بڕیاره‌یش رێگه‌ له‌به‌رده‌م هاڵك بانك كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دادگای باڵا تانه‌ له‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ بدات.

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دووی نیویۆرك له‌ ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ داواكاری هاڵك بانكی بۆ لابردنی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار "یاسای پارێزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی بیانی" ره‌ت كرده‌وه‌ و بڕیاری دا بانكه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا دادگایی بكرێت.

هاڵك بانك به‌ "پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران" تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın