جيهان

پردی ئیرپین کە بۆ رێگریکردن لە رووسەکان تەقێنرایەوە، وەک هێمایەک پارێزگاری لێدەکرێت

کۆمپانیایەکی تورکی پردێکی نوێ لە تەنیشت پردی ئیرپین دروست دەکات

Davit Kachkachishvili   | 23.06.2022
پردی ئیرپین کە بۆ رێگریکردن لە رووسەکان تەقێنرایەوە، وەک هێمایەک پارێزگاری لێدەکرێت

Kiev

ئیرپین - AA

بڕیاردرا پردی ئیرپین کە دەکەوێتە ناوچەی کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا و بۆ راگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی رووسیا تەقێنرایەوە، وەک مۆنۆمێنتێکی جەنگ بمێنێتەوە.

وابڕیارە داروپەردووی پردەکە کە لە دەستپێکی جەنگەکەدا بۆ راگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی رووسیا لەلایەن سەربازانی ئۆکراینا تەقێندرایەوە، وەک خۆی بەجێبهێڵرێت.

پاشماوەی پردەکە کە ئاسەواری ئاگرکەوتنەوە و هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی رووسیا نیشان دەدات، لە رووی پێکهاتەوە پارێزگاری لێدەکرێت بۆ ئەوەی وەک شوێنەوارێک بمێنێتەوە. بڕیاریش وایە پردێکی نوێ لەلایەن کۆمپانیای تورکی "ئۆنور گرووپ" دروست دەکرێت.

بەرپرسی شوێنی بیناسازی کیێڤ لە ئۆنور گرووپ-ئۆکرانیا، ئۆنور جەیلان، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەو پردە کە باسی لێوە دەکرێت پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندی کیێڤەوە دوورە.

جەیلان ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەم خاڵە پردەکە "دواین قەڵا" بووە بۆ پاراستنی پایتەخت، دوای کشانەوەی سەربازانی رووسیا لە ناوچەکە، رێگایەکی کاتی لە تەنیشت پردەکە کرایەوە.

ناوبراو گوتیشی: "لەکاتێکدا باس لە نۆژەنکردنەوەی پردەکە دەکرێت یان پردێکی نوێ لە سەرەتادا دروست دەکرێت، دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا رێککەوتن لەسەر ئەوەی وەک مۆزەخانەیەک بمێنێتەوە بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو بتوانن ئەو کۆمەڵکوژی و ئازارانە هەست پێبکەن کە روویداوە".

جەیلان سەرنجی بۆ گرنگی پردەکە راکێشا و گوتی: "داواکاری بۆ تەواوکردنی کارێکی وەها گرنگ لەماوەیەکی وا کورتدا نیشانی هەمووان دەدات کە ئەندازیارانی تورکیا، بەڵێندەرانی تورک، و پیشەسازی بیناسازی تورکیا چەندە گرنگن لە جیهاندا".

ناوبراو ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە گۆڕستانێکی مۆنۆمێنتالیش لە ناوچەکەدا دروست دەکرێت و شارەزایانی تورک و ئۆکراینی بەشداری لە دروستکردنی مۆنۆمێنتەکەدا دەکەن کە لە ئێستادا دەست کراوە بە ئامادەکارییەکان.

هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو کۆمپانیایەکەیان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە ئۆکراینا کاردەکات و سەدان پڕۆژەی لەم وڵاتە جێبەجێکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın