جيهان, کۆڤید- ١٩

پاپا داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابین بكەن

Barış Seçkin   | 05.04.2021
پاپا داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابین بكەن

Holy See (Vatican City State)

ڤاتیكان – AA

رابەری رۆحی كاسۆلیكه‌كانی جیهان، پاپا فره‌نسس داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی كرد كێشه‌ی دره‌نگ گه‌یشتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڤاكسین بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابین بكەن.

پاپا دوای به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی ئایینی جه‌ژنی هەستانەوە (قیامە) كه‌ له‌ گه‌وره‌ كڵێسای په‌تروسی پیرۆز له‌ ڤاتیكان به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی سنورداری خه‌ڵك ئه‌نجامدرا، په‌یامێكی پێشكه‌شكرد.

وێڕای تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆرۆنا به‌ ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌، پاپا رایگه‌یاند: "كێشه‌ و قه‌یرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ژاران زۆر سه‌خته‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ره‌وشه‌ رانه‌گرتنی پێكدادانه‌كان و به‌هێزكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ ئابڕووبه‌رانه‌یه‌".

هه‌روه‌ها رابەری رۆحی كاسۆلیكه‌كانی جیهان، داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كێشه‌ی دره‌نگ گه‌یشتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڤاكسین بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابین بكەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın