Tuğba Altun, Sümeyye Dilara Dinçer
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی توركیا، هاكان فیدان ئاماژهی بهوه كرد كه نامانەوێت جهنگی ڕووسیا-ئۆکراینا بگوێزرێتەوە بۆ دەریای ڕەش و، ڕایگهیاند: "کردنە ئامانجی بەندەر، تانکەر و بەلەمی ماسیگران و خستنەمەترسی ژیانی مەدەنییەکان (له دەریای ڕەش) پاساو هەڵناگرن".
دوای کۆبوونەوەیان لە کیێڤ-ی پایتەختی ئۆكراینا، فیدان و وەزیری دەرەوەی وڵاتهكه، ئەندری سیبیها کۆنگرەیهكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز كرد.
فیدان ئاماژەی بهوه کرد مەترسیی تهشهنهسهندنی جهنگهكه کە لە سەرەتای دەستپێکردنيیەوە بووهته جێى سەرنجی، هێشتا هەڕەشەیەکی جددیە و، شێوازی جیاواز گرژییەکان ڕوو لە هەڵکشانن.

فیدان باسی لهو كرد كه ئهو پەرەسەندنانهی ئاسایشی دەریای ڕەش دەخەنە مەترسییەوە ئەم نیگەرانییانە زیاتر دەکەن و، گوتی: "نامانەوێت جهنگ (ی ڕووسیا-ئۆکراینا) بگوێزرێتەوە بۆ دەریای ڕەش".
وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی دەریای ڕەشكردهوه و، ڕایگهیاند: "کردنە ئامانجی بەندەر، تانکەر و بەلەمی ماسیگران و خستنەمەترسی ژیانی مەدەنییەکان (له دەریای ڕەش) پاساو هەڵناگرن. پێویستە سەرجەم لایەنەکان بە ژیری و بەرپرسیارێتییەوە ههڵسوكهوت بکەن".

ڕاشیگهیاند: "(جهنگی ڕووسیا-ئۆکراینا) لهو باوهڕهدام دانوستانەکانی تورکیا کە لە ڕێگای دانوستانەکانی ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت، بە هەمان شێوە بەردەوام بێت زۆر بەسوود دەبێت".
سهبارهت به گەرەنتییەکانی ئاسایش لە دەریای ڕەش، وەزیری دەرەوە فیدان گوتى: "تورکیا ڕهزامهندی داوه بۆ سەرکردایەتی كردنی هێزه دەریایییەکان و لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشماندا هاودەنگین لەم بارەیەوە".