Tolga Akbaba
28 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان پرسە هەرێمییەکانی تاوتوێ كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی وەزیری دەرەوەی ئێران كه لە هەژماری فەڕمی تێلیگرامهكهیدا بڵاوی کردووەتەوە، عێراقچی په‌یوه‌ندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەلبوسەیدی و بن فەرحان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ كراون.
لایەنەکان جەختیان لەسەر گرنگیی دیپلۆماسی و هاریکاری کردەوە بۆ نەهێشتنی ئەو ژینگە نائارامەی لە گەرووی هورمز به‌هۆی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران دروستبووە.