Mücahit Oktay, Ahmet Kartal
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
وەزیری جەنگی ئەمریکا، پیت ھێگسێت ڕایگەیاند، خەرجی جەنگی وڵاتەکەی دژبە ئێران کە تا ئێستا بەردەوامە، گەیشتووەتە ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
پیت ھێگسێت لە میانی دانیشتنی لیژنەی تەرخانکردنی بوودجە لە ئەنجوومەنی پیران کە تیایدا ھەریەک لە سەرۆک دەستەی ئەرکانی ئەمریکا، دان کین و وەزیری کشتوکاڵی ئەمریکا، بروک ڕۆلینز ئامادەی بوون گوتی: "ئەمریکا لە جیھانێکی مەترسیداردا دەژی و لەبەر ئەوە پێویستە بوودجەی زیاتر بۆ سوپای ئەمریکا تەرخان بکرێت".
دانیشتنەکەی لیژنەی تەرخانکردنی بوودجە لە ئەنجوومەنی پیران تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی داواکاری ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە زیادکردنی بوودجەی وەزارەتی جەنگ "پێنتاگۆن.
ھەر لەوبارەیەوە وەزیری جەنگی ئەمریکا، پیت ھێگسێت کە داواکاری بۆ تەرخانکردنی بوودجەی زیاتر بۆ ساڵی ٢٠٢٦، دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکانی پێنتاگۆنە.
پیت ھێگسێت باسی لەوەش کرد کە ئەمریکا پێویستی بە وەبەرھێنان لە بواری تەکنەلۆژیا، زیرەکی دەستکرد، سیستەمی سەربەخۆ و بۆشایی ئاسمان ھەیە و ھۆشداری دا کە دواکەوتنی وەربەرھێنان لەم بوارانەدا، ئەگەری ھەیە ڕێگا بە ڕکابەرەکانیان بدات پێش وڵاتەکەی بکەون.
پیت ھێگسێت لە وەڵامی پرسیاری سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران، دیک دوربین لەبارەی خەرجی جەنگی ئەمریکا دژبە ئەمریکا، ئەوە گوتی: "تا ئێستا خەرجی جەنگەکە، گەیشتووەتە ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار".