جيهان

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەلاماری ناو کڵێساکەی فەڕەنسا-ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "هیچ هۆکارێک نابێتە پاساو بۆ کوشتنی مرۆڤێک و توندوتیژی ناکاتە شتێکی رێپێدراو".

Gökhan Varan   | 29.10.2020
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەلاماری ناو کڵێساکەی فەڕەنسا-ی ئیدانە کرد

Ankara

ئەنقەرە- AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسایەکی شاری نیس باشووری فەڕەنسا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەتوندی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسای نۆتردام-ی شاری نیس ئیدانە دەکەین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. هیچ هۆکارێک نابێتە پاساو بۆ کوشتنی مرۆڤێک و توندوتیژی ناکاتە شتێکی رێپێدراو. ئاشکرایە ئەو کەسانەی لە پەرستگایەکدا کە شوێنێکی پیرۆزە پەلامارێکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن هیچ بەهایەکی ئایینی، مرۆیی و رەوشتیان نییە. وەک وڵاتێک کە بەشێوەی جیاجیا رووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە و هاووڵاتییانمان بوونەتە قوربانی تیرۆر، جەخت لە پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی فەڕەنسا و دانیشتوانی شاری نیس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەینەوە."

ئەمڕۆ پەلاماردەرێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر ئامادەبووانی کڵێسایەک و لە ئاکامی پەلامارەکەدا، سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın