Esat Fırat, Haydar Şahin
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له ئه‌نجامی ئەو هێرشە مووشەکیانەی ده‌گوترێت لەلایەن ئەمریکاوە كراوه‌ته سه‌ر پارێزگای خوزستانی ئێران، دوو كه‌س کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێره‌ی ڕاگەیاندراوی پارێزگای خوزستان، تێرمیناڵی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری شەلەمچە لە نێوان ئێران و عێراق بووەته ئامانجی مووشەکەکانی ئەمریکا.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان لە هێرشەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوی پارێزگای شاره‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە تێرمیناڵه‌كه بەردەوامه و دەروازە سنوورییەکە بە ڕووی هاتوچۆدا کراوەیە.
لەلایەکی دیکەوە، باس له‌وه كرا شوێنێک لە نزیک شاری ئەندیمەشک-ی پارێزگاکە، لەلایەن مووشەکەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.