Hosni Nedim, Çağrı Koşak, Safiye Karabacak, Ramzi Mahmud
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
لە ئاكامی هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سهر کەرتی غەززە، ههشت هاووڵاتی فەڵەستینی کە یهكێكیان ژنه گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانەوە وەرگیراوه، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر خاڵێکی پۆلیس لە ڕۆژئاوای کەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە باکووری غەززە.
لە هێرشەکەدا شهش کەس گیانیان لەدەستدا، کە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی جەبالیا، محەمەد مەروان سەلیم و ژمارەیەک پۆلیس و ژنێکیان لەنێواندایه، ژمارەیەکی زۆر کەسی دیكهش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئیسرائیل کردیە سەر خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، دوو كهس کە یهكێكیان منداڵه گیانیان لەدەستدا.
سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، سوپای ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە.