Esat Fırat
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
هاوپەیمانی عەرەبی کە پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکات کە ناوهندهكهی لە عەدەنە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە ناسراوه بڵاوی كردهوه، ههموو ڕێکارە پێویستەکانی ئۆپەراسیۆن بۆ پاراستنی ئەو کەشتیە بازرگانییانە دەگیرێنەبەر کە لە گەرووی بابولمەندەبەوە تێدەپەڕن و، پێداگرانه بەرپەرچی گشت ئەو هۆکارانە دەدرێتەوە کە هەڕەشە لە گواستنەوەی دەریایی دەکەن.
گوتهبێژی هاوپەیمانی عەرەبی، عەمید تورکی ئەلمالیکی لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئاماژە بەوە کرد هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیی و ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان لە ساڵی ١٩٨٢، سەرجەم ڕێکارە ئۆپەراسیۆنیە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر بۆ دهستهبهركردنی ئاسایشی ئەو کەشتیە بازرگانییانەی لە گەرووی بابولمەندەبدا دەڕۆن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه ئەو بانگەشانەی دەڵێن بەندەر و فڕۆکەخانەکانی یەمەن داخراون ڕاست نین و، ئەم گوتارانە بەشێکن لەو کەمپینەی چەواشەکاریەی لەلایەن حووسییەکانەوە (بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا) دژی حکوومەتی یەمەن و وڵاتانی دراوسێ بەڕێوەدهبرێت.
هاوپەیمانیهكه بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، زیاتر لە ٣٠٠ کەشتی بازرگانی چوونەتە بەندەرەکانی حودەیدە، ئەلسەلیف و ڕاس عیسا و، باری جیاوازی مرۆیی و بازرگانییان هەڵگرتووە، بەتایبەت خۆراک، سووتەمەنی و کەرەستەی بیناسازی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە حووسییەکان هۆکار بوون لە وەستانی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و فڕۆکەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی یەمەن تێکشکێنراون و، گشت هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە لەلایەن حووسییەکانەوە ڕەت کراونەتەوە.
بە ئاماژەکردن بەوەی دەست بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ئەو کەشتییانە کراوە کە لە گەرووی بابولمەندەبەوە تێدەپەڕن، هاوپەیمانیەکە جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە پێداگرانه و به هێزەوە بەرپەرچی هەر هەڕەشەیەک دەدەنەوە کە ئاڕاستەی کەشتیە بازرگانییەکان دەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئهوهیش خراوهتهڕوو ئەو هەڕەشانەی دەکرێنە سەر گواستنەوەی دەریایی، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتین و لە چوارچێوەی چەتەیی دەریاییدا مامهڵهیان لهگهڵ دەکرێت.