Sümeyye Dilara Dinçer, Can Efesoy, Tuğba Altun
10 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان ئاماژەی بهوه کرد سەرکردەکانی ئەورووپا دەستیان کردووە بەههست كردن بەو هەڕەشەیەی ئیسرائیل دروستی دەکات، بەڵام هێشتا نازانن چۆن ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە ببنەوە و، گوتی: "سیاسەتەکانی حکوومەتهكهی (بنیامین) ناتانیاهو، تەنیا کێشە نییە بۆ ئێمە. سیاسەتەکانی و حکوومەتەکەی بارگرانین بۆ سەر ئیسرائیل، بارگرانین بۆ ناوچەکە و، بارگرانی و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی".
دوای لووتکەی ساڵی ٢٠٢٦ی ناتۆ، وهزیری دهرهوهی توركیا فیدان، بۆ ڕۆژنامەی The National دووا.
هاكان فیدان گوتی: "پێموایە نەبوونی پەیوەندی و تێنەگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا هەیە سەبارەت بەوەی چۆن تێپەڕبوون لە گەرووەکەدا (گهرووی هورمز) جێبەجێ بکرێت".
سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، عەباس عێراقچی ئەنجامی دا، فیدان باسی لهوه كرد دیدارهكه دەرفەتی ئەوەی پێداوە بە قووڵی لە ڕەگی کێشەکە تێبگات.
فیدان جەختی لهسهر ئهوه کردەوە چارەسەرەکە لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدایە، هەردوو لا بە ڕاستی دەیانەوێت بەرەو ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاشتی هەنگاو بنێن.
گوتیشی: "سەرەڕای ئەمە هەمیشە دەکرێت مەترسیی ڕوودانی هەڵە هەبێت و دەبێت زۆر وریابین لەبەر تێنەگەیشتن، یان هاندان و وەڵامدانەوە یەک لە دوای یەکەکان".
وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان ئاماژەی بهوه کرد سیاسەتەکانی و حکوومەتەکەی ناتانیاهو بارگرانی و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی و، گوتی: "سیاسەتەکانی حکوومەتهكهی (بنیامین) ناتانیاهو، تەنیا کێشە نییە بۆ ئێمە. سیاسەتەکانی و حکوومەتەکەی بارگرانین بۆ سەر ئیسرائیل، بارگرانین بۆ ناوچەکە و، بارگرانی و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا، فیدان باسی لهوه كرد هیچ هۆکارێک نییە ببێتە هۆی شەڕێکی لەو شێوەیە.
فیدان ئهوهیشی خستهڕوو کە سەرکردەکانی ئەورووپا درکیان بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل کردووە، بەڵام هێشتا ڕێگەی چارەسەریان نەدۆزیوەتەوە و، هۆشداریدا لەوەی دەستوەردانەکان بۆ پەکخستنی پێشکەوتنەکانی سووریا دەکرێت ئەم دۆخە بگۆڕن.
وەزیری دەرەوە فیدان، تیشكی خسته سهر ئهوهی دڵنیا نین لەوەی ئیسرائیل بیەوێت سووریایەکی سەقامگیر، بەهێز و پێشکەوتوو ببینێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تێکدانی سەقامگیریی حکوومەتی سووریا، فیدان باسی لهوه كرد بە سەرنجدان لە ڕەفتارەکانی ڕابردوو و ئێستای ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە، وەڵامەکە بەڵێیە.
فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە دەستەی ئاشتیی غەززە لە ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییدا کاریگەر بووە، بەڵام پێیوایە پلانەکە بەتایبەت لە بواری هاوکارییە مرۆیییەکاندا هێشتا بە تەواوی نەگەیشتووەتە ئەو ئامانجانەی پێشتر وەک بەڵێن خرابوونەڕوو.
هاوكان فیدان جەختی لەسەر پێویستیی گوشارخستنە سەر ئیسرائیل لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە کردەوە بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ فەلەستینییەکان.
وهزیری دهرهوهی توركیا فیدان، ئاماژەی بهوه کرد ئهنقهره بەهۆی پاشخانەکەیەوە لە پێگەیەکی بێوێنەدایە بۆ ناوبژیوانی کردن و ڕاگرتنی ناکۆکییە هەرێمییەکان و، سەرجەم لایەنەکان دەناسن و شارەزای داینامیکی ململانێکانن.
فیدان دووپاتی كردهووه کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بەرپرسیارێتیی كێشهكانی ناوچهكه بگرنە ئەستۆ و نیشانی بدەن کە خاوەندارێتی لەم کێشانە دەکەن، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبوون بە تێڕوانینە کۆنەکانەوە تەنیا دەبێتە هۆی شکست.
بە ئاماژەکردن بەوەی جێگرهوه بریتییە لە ڕێکخستنێکی نوێی ئاسایش کە گەرەنتیی ئاسایش, سەروەریی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە دەکات، فیدان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا تورکیا، پاکستان، میسر و سعوودیە گرووپێکی کاریان پێکهێناوە بۆ بنیاتنانی سیستمی نوێی لەسەر بنەمای ئاشتیی لە ناوچەکەدا.
ههروهها فیدان باسی لهوه كرد ئامانجی ئەم پێکهاتەیە، گرتنەوەی جێگەی ڕێکخراوە هەرێمییەکانی وەک کۆمکاری عەرەبی یان ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو نییە، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە خێراتر کار بکات، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر فەڕمین و بەم هۆیەشەوە لە دەرکردنی بڕیاری باش یان هەمیشەییدا ڕووبەڕووی زۆرترین ئاستەنگ دەبنەوە.
هاکان فیدان جەختی لهسهر ئهوهیش کردەوە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمەی تیایدا سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەر وڵاتێک دانی پێدا دەنرا و، گوتی: "ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو سیاسەتەی ساڵانێکە لە ڕێگای هێشتنەوەی هێزە بریکارەکانی لەم وڵاتانەدا (وەک عێراق) پەیڕەوی دەکات، سیاسەتێکی خۆپارێزیی ئاسایشە، ڕێک وەک ئەوەی ئیسرائیلییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆیان تەواوی ناوچەکە داگیر دەکەن. ئەگهر تێگەیشتنێکی نوێی ئاسایش پەرەپێبدەین کە گەرەنتیی ئاسایش، سەلامەتی، سەروەریی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە بکات، ئەم تێگەیشتنە نوێیە دەتوانێت ئەوە بە ئێران نیشان بدات کە بڵێت: سەیرکەن ئێستا دەتوانین بکشێینەوە بۆ ناوچەکانی خۆمان".
گوتیشی: "پشتیوان به خودا ئەگەر بتوانین بگەینە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، دەتوانین بە ڕاستی دەست بە دانوستانی تەندروست بکەین".
هاوكات وهزیری دهرهوهی توركیا فیدان باسی لهوه كرد پێویستە لە کاتی ناساندنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان زۆر ڕوون و شەفاف و دڵسۆز بن.