Wassim Samih Seifeddine
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەواف سەلام لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئامانجی سەردانەکەی بۆ تورکیا خستەڕوو کە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی پرسی کاراکردنی دوو ھێڵی شەمەندەفەر و بەرزکردنەوەی ئاستی وەربەرھێنانی نێوان ھەردوو وڵات.
ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، نەواف سەلام سەردانی ئیستانبوڵی کرد و لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ کرد.
لەوبارەیەوە وەزیری راگەیاندنی لوبنان، پۆل مۆرقس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیران، نەواف سەلام لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئامانجی سەردانەکەی بۆ تورکیا خستووەتەڕوو.
پۆل مۆرقس باسی لەوەش کرد کە نەواف سەلام لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاندووە کە لە سەردانەکەی بۆ ئیستانبوڵ، کاراکردنی ھێڵەکانی شەمەندەفەر نێوان تەرابلوس-حومس و بەیروت-دیمەشق، ھەروەھا بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرھێنانی نێوان تورکیا و لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ کردووە.
وەزیری راگەیاندنی لوبنان ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکوەزیران، نەواف سەلام ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لەسەردانەکەی بۆ ئیستانبوڵ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باسی لە پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا لەنێوان تورکیا، سووریا و لوبنان کردووە.
پۆل مۆرقس ڕاشیگەیاند کە نەواف سەلام لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە سەربەخۆی بڕیاری لوبنان و پرسی کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکانی لوبنان کردووە.